ڕۆژژمێری ئێرانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی tt:Иран тәкъвиме
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: چاکسازیی tt:Кояш тәкъвиме
ھێڵی ١٢٨: ھێڵی ١٢٨:
[[ta:இரானிய நாட்காட்டி]]
[[ta:இரானிய நாட்காட்டி]]
[[tr:İran takvimleri]]
[[tr:İran takvimleri]]
[[tt:Иран тәкъвиме]]
[[tt:Кояш тәкъвиме]]
[[uk:Перський календар]]
[[uk:Перський календар]]
[[zh:伊朗曆]]
[[zh:伊朗曆]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٣٢، ١٧ی نیسانی ٢٠١٢

ڕۆژژمێری کۆچی هەتاوی یان ڕۆژژمێری فارسی (بە فارسی: ھجری خورشیدی یان ھجری شمسی)، ڕۆژژمێرێکی هەتاوییە (یان بەستراوە بە خولی هەتاو (خۆر)ەوە). لە ٣٦٥ ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی سادەدا و لە ٣٦٦ ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی پڕدا، و دابەش دەبێت بەسەر ١٢ مانگدا، شەش مانگەکانی سەرەتای لە ٣١ ڕۆژ پێک دێن و پێنج مانگەکەی دواتر لە ٣٠ ڕۆژ پێک دێن، بەڵام مانگی دوانزە لە ٢٩ ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی سادەدا و لە ٣٠ ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی پڕدا،

سەرەتای ڕۆژژمێری کۆچی هەتاوی

ساڵی هەتاوی دەست پێدەکات لە سەرەتای بەهاردا لە ٣١ی ئازاردا بە پێی ڕۆژژمێری زایینی بە گشتی و هەندێک ساڵ لە ٢٢ یان ٢٠ی مارس دەست پێدەکات بە پێی بەرەو پێشچوونی ساڵی پڕ. و یەکەم ڕۆژی ساڵەکە بە نەورۆز ناو دەبرێت، هەروەها ڕۆژژمێری هەتاوی یان فارسی بە ڕۆژمێری جەلالی ناو دەبرێت بە گەڕاندنەوە بۆ جەلالەدین مالک سوڵتانی خۆراسان.

دانانی

زانای موسڵمان عومەر خەیام ئەم ڕۆژژمێرەی دانا، بە یارمەتی حەوت زانای گەردوونناس، بە وردترین ڕۆژژمێر دادەنرێت لە سەر زەویدا لە ئێستادا، ڕێژەی هەڵە تیایدا بۆ هەر ڕۆژێک ٣.٨ ملیۆن ساڵە لە بەرامبەردا ڕێژەی هەڵە لە ڕۆژمێری زایینیدا ئەگاتە ڕۆژێک لە ٣٣٠٠ ساڵ، و ئەم رۆژژمێرە بەکاردێت لەلایەن هەردوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان، و لە بەشێکی ڕۆژژمێری ئوم لقوڕادا بەکار دێت بۆ دیاریکردنی وەرزەکانی ساڵ.

یەکەم رۆژی ڕۆژمێری کۆچی هەتاوی ١ی فروردین (نەورۆز)ی ساڵی ١ی کۆچی هەتاوییە، بەرامبەر ٢٩ی شەعبانی ساڵی ١ی پێش کۆچی و بەرامبەر ٢٢ی ئازاری ٦٢٢ی زایینی.

ساڵی یەکەمی ئەم ڕۆژمێرە ساڵی کۆچی پێغەمبەر محەمەد لە مەککەوە بۆ مەدینە.

ئێستا ساڵی ١٣٩٠ی کۆچی هەتاوییە بەرامبەر ٢٠١١ زایینی.

مانگەکان

ڕیزبەندی مانگەکان ژمارەی ڕۆژەکان ناوەکەی بە کوردی ناوەکەی بە فارسی
١ ٣١ نەورۆز فروردین
٢ ٣١ گوڵان ڕردیبھشت
٣ ٣١ جۆزەردان خرداد
٤ ٣١ پوشپەڕ تیر
٥ ٣١ گەلاوێژ مرداد
٦ ٣١ خەرمانان شھریور
٧ ٣٠ ڕەزبەر مھر
٨ ٣٠ گەلاڕێزان آبان
٩ ٣٠ سەرماوەز آذر
١٠ ٣٠ بەفرانبار دی
١١ ٣٠ ڕێبەندان بھمن
١٢ ٣٠/٢٩ ڕەشەمە اسفند

ئەم بابەتانەش ببینە

سەرچاوەکان