بەفر لەسەر ڕووی سنەوبەرەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەفر لەسەر ڕوی سنەوبەرەکان
دەرھێنەرپەیمان مەعادی
بەرھەمھێنەرجەمال ساداتیان
نووسینپەیمان مەعادی
کاستمەھناز ئەفشار
ئاناھیتا ئەفشار
سابر ئەبر
ویشکا ئاسایش
حوسێن پاکدڵ
زانیار خوسرەوی
مۆسیقاکارن ھومایۆنفەر
وێنەگری سینەماییمەحمود کەلاری
دەستکاریسپێدە عەبدولوەھاب
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
داھاتزیاد لە ١ میلیارد تمەن

بەفر لەسەر ڕوی سنەوبەرەکان (بە فارسی: برف روی کاج‌ها‎) فیلمێکی کۆمەڵایەتیی ئێرانییە، لە ساڵی ٢٠١٢ بەرھەم ھاتووە، لە نووسین و دەرھێنانی پەیمان مەعادی و بەرھەمھێنانی جەمال ساداتیانە. ئەم فیلمە سەرەڕای حەرامکردنی کە لایەن حوزەی ھونەرییەوە و نەدانی بڕی گونجاوی شاشەی سینەما بۆ پەخشکردن توانی داھاتێکی باش کۆبکاتەوە

فیلمەکە لە لایەن مەحمود کەلارییەوە سینەماتۆگرافی بۆ کراوە و ڕەخنەگران بەدڵیان بووە. وە ڕەش و سپی بوونی فیلمەکە یەکێکی ترە لەو خاڵانەی سەرنجی بینەران ڕادەکێشێت کە ڕەش و سپی بونی فیلمەکە ئاماژەیە بۆ حاڵ و گوزەرانی مردو و بێڕەنگی ژیانی ڕویا و مێردەکەی[١]

چیرۆکی فیلم[دەستکاری]

ڕویا (مەھناز ئەفشار) ژنێکی مامۆستای پیانۆیە کە خۆی ھەندێک کێشەی ھەیە و دوچاری ھەندێک کێشەی دیکەش دەبێتەوە و جۆرێک لە خەمۆکی ھەیە کە بەھۆی نەبونی منداڵ و دوبارەبونەوەی ڕۆژەکانی توشی ھاتووە، ڕویا دوای ئەوەی یەکێک لە خوێندکارەکانی ماوەیەکی زۆر بێھەواڵ دەبێت گومان دەکات پاشان بۆی دەردەکەوێت کە خوێندکارەکەی و مێردەکەی لە دەرەوەی وڵات پێکەوەن و بە جۆرێک خیانەتی لێکراوە کە ھەموان ئاگادارن لەو خیانەتە جگە لە خۆی،

کاست و کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • مەھناز ئەفشار ڕۆڵی ڕویا دەگێڕێت ڕویا کەسایەتییەکی ئارامی ھەیە کە زۆربەی دەرد و ئازارەکانی لە ناو خۆیدا دەھێڵێتەوە و تەنانەت ئەو ساتەی بە خیانەتی مێردەکەی دەزانێت ئارامی خۆی ڕادەگرێت. ڕەخنەگران پێیان وایە ژنانی ھاوشێوەی کەسایەتی ڕویا لە کۆمەڵگای ئێراندا زۆر نین
  • حسێن پاکدڵ ڕۆڵی مێردی ڕویا دەگێڕێت وا دەردەکەوێت کە جیاوازی تەمەنی لەگەڵ ڕویادا زۆربێت
  • ویشکا ئاسایش ڕۆڵی نزیکترین ھاوڕێی ڕویا دەگێڕێت. یەکێکە لەوانەی ئاگاداری ئەو خیانەتەی کە لە ڕویا کراوە بەڵام بێدەنگ دەبێتو باسی ناکات
  • زانیار خوسرەوی ڕۆڵی خۆشەویستی خوێندکارەکەی ڕویا دەگێڕێت و ئەویش بێئاگایە لەوەی کە خیانەتی لێکراوە لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە
  • سابر ئەبر ڕۆڵی گەنجێک دەگێڕێت کە ماڵی خوشکەکەی نزیکە لە ماڵی ڕویا و دوات ئاشنا بوون لەگەڵ ڕویا یەکتریان خۆشدەوێت، ڕویا ئارامییەکی زۆر دەست دەکەوێت دوای ناسینی[٢]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

خەڵاتی باشترین فیلم بە ڕای بینەران لە سییەمین فیستیڤاڵی فەجر[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]