بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەندازەی شیکارانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆوتانە دیکارتییەکان

ئەندازەی شیکارانە، کە ھەروەھا ناسراوە بە ئەندازەی پۆوتان یان ئەندازەی دیکارتی، بریتییە لە کۆڵینەوەی ئەندازە بە بەکارگرتنی دەزگای پۆوتان و بنەواشەکانی جەبر و شیکاری.

ڕێنێ دێکارت و فێرما لە سەدەی ۱۷ زایینی بە دامەزرێنەرانی لقی ئەندازەی شیکارانە دەناسرێن.

ئەندازەی شیکارانە بنچینەی زۆرێک لە گۆڕەپانە تازەکانی ئەندازەیە و بەبەربڵاوی لە بوارە جۆربەجۆرەکانی فیزیک و ئەندازیاری‌دا دەچێتە کار.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]