ئارام کاکەی فەلاح
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (ئازار ٢٠٢٠) |
ئارام کاکەی فەلاح | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | ئارام ئەمین فەلاح |
لەدایکبوون | ئارام ئەمین فەلاح ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ سلێمانی |
پیشە | نووسەر |
ڕەگەز | نێر |
خوێندن | زانکۆی مووسڵ، بەشی فیزیا، ١٩٨٦ |
ئارام ئەمین فەلاح (لەدایکبوون ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣) ڕۆماننوس و چیرۆکنووسی کوردە.[١][٢]
ژیانی ئەدەبی[دەستکاری]
لە سەرەتای ھەشتاکانەوە دەنووسێت و یەکەم چیرۆکی بڵاوکراوەی بە ناوی تابلۆ لە ڕۆژنامەی ھاوکاری لە ساڵی ١٩٨٣دا بڵاوبووەوە. بۆ ماوەی ٣ ساڵ لەنێوان ساڵەکانی ١٩٨٩–١٩٩١ ڕوو دەکاتە شاری خارکۆف لە ئوکراینا و لەوێ لە زانکۆی خارکۆف خوێندنی زمانەکانی ڕووسی و ئینگلیزی و لاتینی و ئەدەبی ڕووسی و ئینگلیزی تەواو دەکات. لە ساڵی ١٩٩١یشەوە لە شاری ستۆکھۆڵم نیشتەجێیە. بەرھەمەکانی لە زۆربەی گۆڤارەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردووەتەوە.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
چیرۆک[دەستکاری]
- زێراب، کۆچیرۆک، ١٩٩١.
- بەیازی گوڵفرۆشێک، کۆچیرۆک، ١٩٩٨.
- وێنەکان دووبارە دەبنەوە، کۆچیرۆک، ٢٠٠٣.
- نووسینەوەی دڕک، کۆچیرۆک، ٢٠٠٧.
- بلیتێک بۆ جەھەنەم، کۆچیرۆک، ٢٠١٠.
- دزینی خەونەکان، کۆچیرۆک، ٢٠١١.
- من و کامێراکەم، کۆچیرۆک، ٢٠١٣.
- کارگەی تووڕەیی، کۆچیرۆک، ٢٠١٨.
ڕۆمان[دەستکاری]
- چاوەڕوانی، ١٩٩٢.
- سیزیف، ئەو کوڕەی دوو دڵی ھەیە، ٢٠١٥.
- شەربەتی ترس، ٢٠١٩.
بەرھەمەکانی تر[دەستکاری]
- شەڕە سپییەکان، کۆدیدار، ٢٠٠٩.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "کۆ چیرۆکەکانی ئارام کاکەی فەلاح بڵاو دەکرێتەوە". www.wishe.net. Retrieved 2023-01-10.
- ^ "ئارام کاکەی فەلاح: ژن نەبووایە دونیا دەبووە چایخانەیەکی گەورەی پڕ لە دووکەڵ و قیژەقیژ". www.rudaw.net. Retrieved 2023-01-10.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)