وای-فای
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |


ته‌کنۆلۆژیای وای فای (Wi-Fi)ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه، ته‌کنۆلۆژیایه‌که كه وشه‌كه‌ی له‌سه‌روو هه‌موو وه‌سف و پیاهه‌ڵدانێکه و چالاکیه‌کانی مایه‌ی سه‌رسامی و سه‌رسوڕمانه، چونکه ته‌نیا به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه سه‌رساممان ده‌كات، به‌ڵکو له‌وه‌ی له واقیعدا هه‌یه تێپه‌ڕده‌کات و ئه‌وه‌مان بۆ دێنێت كه ڕاستیه و واقیعه. له‌دوێنێدا به‌وه خۆشحاڵ بووین كه به‌هۆی تیشكی سووره‌وه ناردن و وه‌رگرتن هه‌یه كه له‌چه‌ند سانتیمه‌ترێک به‌ده‌ر نه‌بوو، له دوای ئه‌ویش ته‌کنۆلۆژیای تازه به بلوتوس سه‌رسامی كردین كه بۆ ته‌له‌فۆنی مۆبایل له 10 مه‌تر تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی كه ته‌کنۆلۆژیای وای فای (Wi-Fi) هات كه وه‌ك بازدانێک وابوو له جیهانی په‌یوه‌ندیکردن و ڕاگه‌یاندندا.
ته‌کنۆلۆژیای (Wi-Fi) كورتكراوه‌ی وشه‌ی (wireless Fidelity)یه، ئه‌مه‌ش مانای وردی و ڕێکوپێکی ده‌گه‌یه‌نێت له ناردن و وه‌رگرتنی شه‌پۆله بێته‌له‌کانه (لاسلكی). ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و ڕێگه‌یانه‌ی كه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی دوو ئامێر یاخود پتر به‌شێوه‌یه‌کی بێته‌ل به‌یه‌كدییه‌وه، به‌کاردێت. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و کۆمپانیاکه‌وه بۆ مه‌به‌ستی چوونه ناو خزمه‌تگوزاری تۆڕی زانیارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به كه‌مترین بڕی تێچووه‌وه به‌کاردێت.
له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه به‌شێوه‌یه‌کی وا به‌رفراوان په‌ره‌بسێنێت و له ئاستێک‌دا گه‌شه بكات كه بتوانێت له‌ڕێی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه‌وه بچیته نێو تۆڕی زانیارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له‌هه‌ر شوێنێک بیت و له‌هه‌ر کاتێکدا بێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستت به ڕاکێشانی تۆر و وایه‌ر بێت. هه‌روه‌ها وه‌ك وتمان ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه بۆ په‌یوه‌ندی بێته‌لیانه‌ی ئینته‌رنێت به‌کاردێت و خاوه‌ن خێراییه‌کی به‌رچاوه بۆ گرێدان و په‌یوه‌ستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان. به‌كاربه‌رانی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه له ساڵی 2008دا گه‌یشتۆته 271 ملیۆن كه‌س كه نزیكه‌ی 177 ملیۆنیان له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریكادایه. کۆمپانیاکان له‌و بواره‌دا هه‌وڵه‌کانی خۆیان به‌ته‌واوه‌تی خستۆته‌گه‌ڕ و کۆی بودجه‌ی ته‌رخانكراویان له‌و بواره‌دا و له ساڵی 2007دا گه‌یشتۆته 3 بلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
وای فای نموونه‌یه‌كی بێته‌لی تۆری (LAN) و زامنكه‌ری په‌یوه‌ندییه‌که كه مه‌وداكه‌ی له‌نێوان 30 بۆ 650 مه‌تردا ده‌بێت له‌نێوان ئامێره گه‌ڕۆکه‌کانی وه‌ك مۆبایل و کۆمپیوته‌ری لاپتۆپدا و تاوه‌ره‌كانی وای فای دا.
ته‌کنۆلۆژیای (Wi-Fi)، ته‌کنۆلۆژیایه‌کی بێته‌له بۆ ئامێره ئه‌لیکترۆنیه‌کان كه ڕێگه به به‌کارهێنه‌ر ده‌دات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری له دوورییه‌كی باوه‌پێکراودا سه‌باره‌ت به بنكه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی.
كه‌سی به‌کارهێنه‌ر له توانایدایه له‌هه‌ر کوێیه‌ک بێت په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستیه‌وه فه‌راهه‌م بكات به‌مه‌رجێک ئه‌و ئامێره‌ی به‌كاری ده‌هێنێت تایبه‌تمه‌ندێتی وای فای (Wi-Fi) تێدا بێت.
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌هه‌ر ئامێره‌که‌وه گرێ بدات كه پشتی به‌م ته‌کنۆلۆژیایه به‌ستووه، جا له‌ماڵی خۆی بێت یاخود له چێشتخانه یان ئۆتێل یان فڕۆکه‌خانه یاخود له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کدا بێت كه خزمه‌تگوزاری وای فای تێیدا فه‌راهه‌م كراوه و ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به تۆڕی خزمه‌تگوزارییه‌وه بكات.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه له‌وانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، خێراییه به‌رچاوه‌که‌یه‌تی له گواستنه‌وه‌ی داتا و زانیارییه‌كانه كه ده‌گاته 11 مێگابایت له چرکه‌یه‌کدا، له‌شه‌پۆلێکی 100 مه‌تریدا بۆ ناوخۆ. لاینه باشه‌كانی ته‌کنۆلۆژیای وای فای:
1. ئاسانی له به‌ستن و ئاماده‌كردنیدا.
2. بڕی تێچووه‌که‌ی له‌ئاستێکی گونجاودایه.
3. له‌توانای تاكه ئامێرێکی بێته‌لدایه كه چه‌ند ئامێرێکی کۆمپیوته‌ر به‌یه‌كدیه‌وه په‌یوه‌ست بكات. پره‌نسیپه‌کانی ئیشكردنی:
ئه‌م تۆڕه بێته‌له شه‌پۆله ڕادیۆییه‌کان به‌کاردێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری و سیگناڵه‌کان. به‌نزیكه‌یی وه‌ك ئامێری بێته‌ل و ئامێری پیشانده‌ری بینینی وه‌ك ته‌له‌فزیۆن كارده‌كات. له‌ڕاستیدا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له پرۆسه‌ی گفتوگۆکردن (قسه‌كردن) ده‌چێت كه له‌سه‌ر ئامێری ڕادیۆیی نێره‌ر و وه‌رگر Transmitter و receiver (ئامێری بێته‌لی ده‌ستی) ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه كار ده‌كات:
1. ئامێره بێته‌له‌که هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگێڕانی داتاكانی کۆمپیوته‌ره‌که بۆ شه‌پۆلی ڕادیۆیی و له‌وه‌ودواش له‌ڕێی ئه‌نتێناکه‌وه ده‌ینێرێت.
2. ئامێری گۆڕه‌ره‌که ئه‌م شه‌پۆله نێردراوانه وه‌رده‌گرێت و کۆده‌کانی ده‌كاته‌وه (هه‌ڵده‌وه‌شێنێت) (هه‌ڵده‌ستێت به وه‌ڕگێرانی بۆ زانیاری تایبه‌ت به‌کۆمپیوته‌ر) و له‌دوایدا ئه‌م زانیارییانه له‌ڕێی ته‌لێکه‌وه (وایه‌رێکه‌وه) ده‌نێرێت بۆ تۆڕی زانیارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌دات له حاڵه‌تی وه‌رگرتنی زانیاری له تۆڕی زانیارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌كورتی ئامێری به‌كارهاتوو له ته‌کنۆلۆژیای وای فایدا ده‌توانێت شه‌پۆلی ڕادیۆیی بنێرێت و وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانێت (1 یان 0) له ته‌کنۆلۆژیای ژماره‌یدا بگۆڕێت بۆ شه‌پۆلی ڕادیۆیی.
جیاوازی نێوان شه‌پۆلی ڕادیۆیی ئاسایی و شه‌پۆلی وای فای:
1. شه‌پۆله‌کانی وای فای له‌سه‌ر له‌ره‌له‌ری (2,4 بۆ 5) گێگا هێرتز په‌خش ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ک به‌رزه له‌چاو ئه‌و له‌ره‌له‌رانه‌ی كه ته‌له‌فۆنه بێته‌ل و ئامێره بینینیه‌كان و ئامێری بێته‌لی ده‌ستگێڕ به‌كاری ده‌هێنن. ئه‌م له‌ره‌له‌ره به‌رزانه‌ش ڕێگه به هه‌ڵگرتنی زانیاری زیاتر ده‌ده‌ن.
2. ته‌کنۆلۆژیای وای فای ستانده‌ردی پێوانی ژماره 802.11 به‌کارده‌هێنێت (ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵه ڕێسایه‌كی یه‌کگرتووی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ تۆڕه بێته‌له‌کان) بۆ گه‌یاندنی تۆڕه‌کان به‌جۆرێک كه بتوانێت زانیارییه‌كان به‌خێرایی 11 مێگابایت له‌چرکه‌یه‌کدا بگوازێته‌وه به‌م ڕێگه‌یه. هه‌روه‌ها چه‌ند ستانده‌ردێکی دیكه هه‌ن له‌هه‌مان ده‌سته كه ده‌توانێت زانیارییه‌كان به‌خێرایی 54 مێگابایت له چرکه‌یه‌کدا بگوازێته‌وه. له ئاینده‌شدا گه‌لێک ستانده‌ردی له‌وه خێراتر به‌ڕێگه‌وه‌یه.
3. شه‌پۆله‌کانی وای فای ده‌توانن به خێراییه‌کی گه‌وره‌تر بگوازرێنه‌وه به به‌کارهێنانی شه‌پۆلی ڕادیۆیی سیانی (كه سێ له‌ره‌له‌ری هه‌یه) به‌جۆرێک كه له له‌ره‌له‌رێکه‌وه بازده‌ده‌ن بۆ له‌ره‌له‌رێکی دیكه و به‌مه‌ش هه‌لی پێکداچوون و به‌ناویه‌کداچوونی شه‌پۆله‌کان كه‌م ده‌بێته‌وه و ڕێگه ده‌دات به به‌کارهێنانی هه‌مان به‌سته‌ری بێته‌ل بۆ ژماره‌یه‌کی زۆرتری ئامێره‌کان له‌هه‌مان كاتدا.
کێشه‌کانی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه: ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه کۆمه‌ڵه کێشه‌یه‌کی هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی به‌کارهێنانی شه‌پۆلی ڕادیۆییه‌کان له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كاندا.
1. زۆری ژماره‌ی به‌كاربه‌رانی كار ده‌كاته سه‌ر نایابی و خێرایی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه.
2. ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه ئه‌و خێراییه فه‌راهه‌م ناكات كه هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندی خێرای وه‌ك (DSL) یان هێڵه‌کانی مۆدیۆمی ئاسایی (ته‌له‌فۆن) یاخود ڕیشاڵه‌کانی ڕووناکی (Fiber–optic cables) ده‌سته‌به‌ری ده‌كات.
3. پله‌یه‌کی به‌رزی سه‌لامه‌تی (سیكوریه‌تی) نییه، ڕه‌نگه سیگناڵه‌کانی له ڕادیۆییه‌کی هاوسێیه‌وه وه‌ربگرێت. 4. ناردنی بێته‌ل لاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی دووریی نێوان به‌کارهێنه‌ر و خاڵی مه‌به‌ست.
5. ڕه‌نگه هه‌مان سیگناڵ چه‌ند جارێک بێته‌وه (وه‌ربگیرێته‌وه) به‌هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی (پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی) به‌هۆی دیوار و بیناكانه‌وه كه ئه‌مه‌ش پشێوییه‌ک دێنێته ئاراوه.