MVCC (بنکەدراوە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کورتکراوەی Multiversion concurrency control ئەکاتە MVCC، لە زانستی بنکەدراوەدا ڕێگایەک هەیە بەناوی concurrency control واتە کۆنترۆڵکردنی هەمانکاتی کە بەکاردێ لە سیستمی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەدا بۆ دابینکردنی بەدەستخستنی هەمانکاتە (لە کاتێکدا زیاد لە کەسێک بتوانێ هەمان داتا بخوێنێتەوە/بنوسێت)، هەروەها بەکاریش دێ بۆ زمانەکانی پرۆگرامسازی بۆ مەبەستێکی هاوشێوە بەناوی transactional memory 'بیرگەی مامەڵەکاری'.

کاتێ کەسێک دراوەیەکەی بنکەدراوەیەک بخوێنێتەوە و لە هەمان کاتدا کەسێکی تریش ئەو دراوەیە بگۆڕێت، ئەکرێ‌ کەسی یەکەم دراوەیەکی نادروستی دەستکەوێ یان نیمچەنوسراوی دەستکەوێت کە وا ئەکات دراوەکە ناتەواو بێت. چەن ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشیە، ئەم ڕێگانە ناسراون بە 'کۆنترۆڵکردنی هەمانکاتی'.