ئێچ تی ئێم ئێڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە HTMLەوە ڕەوانە کراوە)
لۆگۆی فەرمیی نوێترین وەشان، ئێچ تی ئێم ئێڵ ٥
نموونەیەک لە کۆدی ئێچ تی ئێم ئێڵ ٤

ئێچ تی ئێم ئێڵ (بەئینگلیزی: HTML یان HyperText Markup Language)، زمانێکی نیشاندانە کە بۆ بنیاتنانی ئەو پەڕانە بەکار دێت کە لەلایەن وێبگەڕەکانەوە دەکرێنەوە و نیشان دەدرێن.

وێبگەڕەکان پەڕگەی ئێچ تی ئێم ئێڵی ناوخۆیی بار دەکەن یان لە ڕاژەکارێکەوە دەیهێنن، پاشان بە هۆی مەکینەکانی نیشاندانیانەوە دەیکەن بە چەندان ئامڕاز کە بەکارهێنەر دەتوانێت لەگەڵیان کار بکات.

سینتاکس[دەستکاری]

ناوەڕۆکی پەڕگەکانی ئێچ تی ئێم ئێڵ لە چەند شتێکی سەرەکی پێک دێت، لەوانە تاگەکان (و تایبەتمەندییەکانیان) نووسین و نووسەی دیارکراو.

بەرنامەی «سڵاو، جیھان!» بە ئێچ تی ئێم ئێڵ بەم شێوەیە دەبێت:

<!DOCTYPE html>
<html>
  <head>
    <title>ئەمە ناونیشانەکەیە</title>
  </head>
  <body>
    <div>
        <p>سڵاو، جیهان!</p>
    </div>
  </body>
</html>

نووسینەکانی نێوان <html> و </html>، پەڕەکە لە خۆ دەگرێت، نووسینەکانی نێوان <body> و </body> بۆ بەکارهێنەر دەردەکەون، نووسینی نێوان <title> و </title>یش ناونیشانی پەڕەکە دیاری دەکات. ئێلێمێنتی <div> بەکار دێت بۆ جیاکردنەوەی بەشێک بۆ ئەوەی ئاسانتر شێوەکەی بگۆڕدرێت. لەنێوان <head> و </head> زانیاریی زیاتر سەبارەت بە پەڕەکە دادەنرێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]