ئی-فو توان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یی-فو توانەوە ڕەوانە کراوە)
یی. فو. توان ٢٠١٢

یی. فو. توان (Traditional Chinese: 段義孚) جوگرافیناسی چینی-ئەمریکی، ٥ی دیسەمبەری١٩٣٠ لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند لە وڵاتی چین لەدایک بووە. خوێندنی لە وڵاتانی چین، ئوستراڵیا، فیلیپین و بەریتانیا تەواو کردووە و لە بواری جوگرافیای مرۆڤی و پەیوەندی و تێکەلاوکردنی لەگەڵ بابەتی فەلسەفە، هونەر، دەروونناسی و دین پێشەنگە و ناوبانگی دەرکردووە. توان لە زانکۆی کۆلێجی لەندەن بوو، بەڵام بەکالوریوس و ماستەڕی لە ساڵانی ١٩٥١ و ١٩٥٥ لە زانکۆی ئەکسفۆڕد وەرگرتووە. لەوێ ڕا بۆ پەروەردەی جوگرافیایی دەچێتە کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ساڵی١٩٥٧ دەتوانێ پلەی دکتوری لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بێرکلەی بەدەست بێنێ.

ژیانی پیشەیی(ڕێژیان)[دەستکاری]

توان لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨-١٩٦٦، بۆ وانە گوتنەوە یەکەم جار لە نیۆمەکزیکۆوە دەچێت بۆ زانکۆی تۆرێنتۆی کەنەدا. ساڵی ١٩٦٨ لە زانکۆی مینەسۆتا پلەی پڕۆفیسۆری پێ دەبەخشرێ و خوێندنەوە و توێژینەوەی خۆی لەسەر جوگرافیای مرۆڤی چڕ دەکاتەوە. ئەو لە نامەی هاوڕێی(لەزانکۆ) هێژا ٢٠٠٤( 2004 'Dear Colleague') باس لە جیاوازی نێوان جوگرافیای مرۆڤی و جوگرافیای مرۆڤخوازانە دەکات و دەڵێ:

جوگرافیای مرۆڤی خوێندنەوەی پەیوەندییە مرۆڤییەکانە. گەشبینی جوگرافیای مرۆڤی لەم باوەڕەیدا قەتیس ماوە کە پەیوەندییە نایەکسانەکان و چەوساندنەوە دەتوانێ بسڕدرێتەوە یان بەپێچەوانەوە بێت. ئەوەی کە جوگرافیای مرۆڤی ناتوانێ ڕەچاوی بکات و جوگرافیای مرۆڤخوازانە دەتوانێ، لە نزیک بە گشت پەیوەندییە مرۆڤییەکان و ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆڵ بگێڕێ. ئەگەر ئێمە لە ڕوانگەی ویژدانییەوە لێی بڕوانین، کەس لە فڕێدانی بەرد بۆ یەکەم جار هەست بە ئاسوودەیی ناکات. هەروا کە بۆ فێڵبازی، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، تەنیا زەردەشتی لە نێوان دینە گەورەکان دایە فەرمان دەدا " تۆ نابێ درۆ بکەی". پاش هەمووی ئەمانە، فێڵبازی و درۆکردن بۆ نەرمونیان کردنی شێوەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی پێویستن. لەم ڕووەوە، ئەنجامگیری من ئەمەیە گوێ بە جوگرافیای مرۆڤخوازانە نەدراوە هۆیەکەشی ئەوەیە کە زۆر سەخت و ئەستەمە. لەگەڵ ئەمەشدا، دەبێ بیری بەهێز و ئایدیالیستیک(نموونەیی) بۆ مانەوە ڕابکێشرێت، لە ئاکامدا لەم بڕوایەدایە ئێمەی مرۆڤ دەتوانین ڕووبەڕووی بێزراوترین ڕاستییەکان و بگرە کردنی شتێک سەبارەت بە ئەوان بە بێ نائومێدی، ببینەوە.

پاش چواردە ساڵان، لە زانکۆی مینەسۆتاوە دەچێت بۆ مادیسۆن، ویسکۆنسن و لە ژیانی پیشەیی خۆی لە زانکۆی ویسکۆنسن-مادیسۆن وەک J.K. Wright و پڕۆفیسۆری جوگرافیا(١٩٩٨-١٩٨٥) بەردەوام دەبێت. ئەو ساڵی١٩٨٦ وەک هاوەڵ و هاوکاری ئەنجومەنی ئەمریکایی بۆ پێشکەوتنی زانست ، لە ئەکادیمیای بەریتانیی ساڵی٢٠٠١ و ئەکادیمیای ئەمریکایی زانست و هونەر ساڵی٢٠٠٢ هەڵبژێردرا. ساڵی ١٩٨٧مەدالیای جوگرافیایی کوڵوم لەلایەن کۆمەڵەی جوگرافیایی ئەمریکا پێشکەش بە توان کرا.

یی. فو. توان پرۆفیسۆری فەخری و خانەنشین کراوی زانکۆی ویسکۆنسن-مادیسۆنە. ئەو جارجارە وتارگەلێک پێشکەش دەکا و لە ناردنی نامەکانی خۆی بۆ "هاوڕێی هێژا" و بڵاوکردنەوەی کتێبگەلی نوێ سەبارەت بە جیۆسۆفی(خۆشەویستیی زەوی) بەردەوامە. کتێبە نوێیەکانی ئەم دواییانەی بریتین لە؛ مرۆڤی باش(Human Goodness)(٢٠٠٨) و دین: لە شوێنەوە بۆ ناشوێن(Religion: From Place to Placelessness)(٢٠١٠). توان ئێستا لە مادیسۆن، ویسکۆنسن دەژیت.

ژیانی تاکەکەسی[دەستکاری]

یی. فو. توان لە ژیانیدا سەڵت و ڕەبەن ماوەتەوە. لە ژیاننامەی خۆنووسیدا، توان بۆ یەکەم جار دەریدەخات کە هاوڕەگەزبازە(homosexuality):

وەک منداڵێکی قوتابی لە ئوستراڵیا، من بە لای کوڕێکی دیکە کێشرام ... بەڵام هەستی خۆشەویستیی من بۆ کوڕێکی دیکە، وەرزشوانێک بە ئوتۆمبێلێکی جوانی بریقەدار، بابەتێکی تر بوو.

پێناسەکردنی فەزا/شوێن(Space/Place)[دەستکاری]

لە کتێبی " فەزا و شوێن: دیمەنی ئەزموون"(Space and Place: The Perspective of Experience)، مشتوومڕ لەسەر ئەمەی دەکات کە فەزایەک پێویستی بە بزاوتن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە هەیە. هەروەها، شوێنێک پێویستی بە فەزایەک هەیە بۆ ئەوەی ببێ بە شوێن. لەبەر ئەمە، دوو چەمکی هاوبەستە و هاوپەیوەندن. ئەو هەروەها فەزا بە سەرنجە کاتییەکان و شوێن وەک سەرنجە فیزیاییەکان پەیوەند دەدا کە زۆرتر جیاوازی و هاوبەستەیی(هاوپەیوەندی) ئەم دوو چەمکە، ڕوون دەکاتەوە.

هەڵبژاردەی بەرهەمەکانی توان[دەستکاری]

• Romantic Geography: In Search of the Sublime Landscape. 2013. University of Wisconsin Press, Madison, WI. ISBN 978-0-299-29680-3

• Religion: From Place to Placelessness. 2010. Center for American Places, Chicago, IL. ISBN 978-1-930066-94-6

• Human Goodness. 2008. University of Wisconsin Press, Madison, WI. ISBN 978-0-299-22670-1

• Coming Home to China. 2007. University of Minnesota Press, Minneapolis, MN. ISBN 0-8166-4992-8

• Place, Art, and Self. 2004. University of Virginia Press, Santa Fe, NM, in association with Columbia College, Chicago, IL. ISBN 1-930066-24-4.

• Dear Colleague: Common and Uncommon Observations. 2002. University of Minnesota Press, Minneapolis, MN. ISBN 0-8166-4055-6.

• Who am I? : An Autobiography of Emotion, Mind, and Spirit. 1999. University of Wisconsin Press, Madison, WI. ISBN 0-299-16660-0.

• Escapism. 1998. Johns Hopkins University Press, Baltimore, MD. ISBN 0-8018-5926-3.

• Cosmos and Hearth: A Cosmopolite's Viewpoint. 1996. University of Minnesota Press, Minneapolis, MN. ISBN 0-8166-2730-4.

• Passing Strange and Wonderful: Aesthetics, Nature, and Culture. 1993. Island Press, Shearwater Books, Washington, DC. ISBN 1-55963-209-7.

• Morality and Imagination: Paradoxes of Progress. 1989. University of Wisconsin Press, Madison, WI. ISBN 0-299-12060-0.

• The Good Life. 1986. University of Wisconsin Press, Madison, WI. ISBN 0-299-10540-7.

• Dominance and Affection: The Making of Pets. 1984. Yale University Press, New Haven, CT. ISBN 0-300-03222-6.

• Segmented Worlds and Self: Group Life and Individual Consciousness. 1982. University of Minnesota Press, Minneapolis, MN. ISBN 0-8166-1109-2.

• Landscapes of Fear. 1979. Pantheon Books, New York, NY. ISBN 0-394-42035-7.

• Space and Place: The Perspective of Experience 1977. University of Minnesota Press, Minneapolis, MN. ISBN 0-8166-0808-3.

• Topophilia: a study of environmental perception, attitudes, and values 1974. Prentice-Hall, Englewood Cliffs, NJ. ISBN 0-13-925248-7.

• The Climate of New Mexico. 1973. State Planning Office, Santa Fe, NM.

• Man and Nature. 1971. Association of American Geographers, Washington, DC. Resource paper #10.

• China. 1970. In "The World's Landscapes". Harlow, Longmans. ISBN 0-582-31153-5.

• The Hydrologic Cycle and the Wisdom of God. 1968. University of Toronto, Toronto, Ont. ISBN 978-0802032140.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://web.archive.org/web/20160804052609/http://geography.about.com/od/historyofgeography/a/yifutuan.htm

https://web.archive.org/web/20170203033006/http://www.yifutuan.org/dear_colleague.htm

https://web.archive.org/web/20170102193343/https://en.wikipedia.org/wiki/Yi-Fu_Tuan