یاگۆدینا
| یاگۆدینا | |
|---|---|
| بە Serbian (Cyrillic script): Светозарево | |
| ناونراوە لەدوای | Svetozar Marković |
| وڵات | سڕبیا |
| پایتەختی | Pomoravlje District، Jagodina City |
| دابەشکاریی کارگێڕی | Jagodina City |
| ناوچەی کاتی | UTC+01:00 |
| پۆتانی شوێن | ٤٣°٥٨′٣٠″N ٢١°١٥′٢٣″E |
| دانیشتووان | ٣٤٬٨٩٢، ٣٧٬٢٨٢ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ١١١ مەتر |
| خوشکەشارەکان | Kórinthos، Chrysoupoli، Kozarska Dubica، Delčevo، پارێزگای ڤێرۆنا |
| ڕووبەر | ٤٧٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| کۆدی پۆستە | 35000 |
| وێبگە | http://www.jagodina.org.rs |
| کۆدی تەلەفۆن | 035 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | JA |
![]() | |
یاگۆدینا (بە سربی: Јагодина) شارێکی لە سربیای ناوەندی لە وڵاتی سربیا. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ٣٣٫٤٥٨ کەس بووە.[١][٢]
مێژوو
[دەستکاری]شوێنەوارناسان بازنگەی زێڕینیان دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی برۆنزی ناوەڕاست لە ترتشڤاتش، ھەروەھا دراوی سەردەمی ئیمپراتۆر فۆکاس و ئیمپراتۆر کۆنستانتینی چوارەم لە ناوچەکەدا دۆزرایەوە، سەرباری گۆزەی گڵینی سلاڤی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی زایینی.
ناوی شارەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٣٩٩ بە ناوی «یاگۆدنا» ھاتووە، واتا «شاری شلیک» بە زمانی سڕبی، و لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ و ١٩٩٢ ناوی شارەکە گۆڕدرا بۆ سڤێتۆزارێڤۆ (بە سڕبی Светозарево) وەک ڕێزلێنانێک بۆ بیرمەندی سۆسیالیستی سڕبی سڤێتۆزار مارکۆڤیچ کە لە سەدەی نۆزدەھەمدا ژیاوە.
کاتێک سڕبەکان دژی دەسەڵاتی دوور و درێژی عوسمانییەکان لە وڵاتەکەیاندا ڕاپەڕین، یاگۆدینا بووە گۆڕەپانی چەندین شەڕ، بەھۆی پێگە ستراتیژییەکەی لەناو سڕبیادا. دوای شکستی عوسمانییەکان و دووبارە دامەزراندنەوەی شانشینی سڕبیا، یاگۆدینا چێژی لە قۆناغێکی گەشەسەندنی پیشەسازی و شارستانیدا وەرگرت و دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم، یاگۆدینا بوو بە شارێکی پیشەسازیی گەورە و دەستی کرد بە داگیرکردنی پێگەیەکی دیار لە دەوڵەتی یوگۆسلاڤیای کۆمۆنیستیدا.[٣]
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٢، ژمارەی دانیشتووانی شارەوانی یاگۆدینا ٦٩٠٨١ کەسی سڕبی، ٥٢١ ڕۆمانی (دۆم)، ٢٣٠ ڕۆمانی، و ١٢٠ یوگۆسلاڤی، لەگەڵ کەمینەکانی تردا.
دوای سەربەخۆیی سڕبیا لە دەوڵەتی عوسمانی لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا، خێزانە تورکەکان دەستیان بە کۆچکردن لە یاگۆدینا کرد، و دوایین خێزانی تورک لە ساڵی ١٨٣٢ لە یاگۆدینا کۆچیان کرد، و لەو کاتەوە یاگۆدینا بووە شارێکی «ھاوڕەگەزی نەتەوەیی» کە دانیشتووانەکەی لە سڕبەکان پێک ھاتبوو. تا ساڵی ١٨٣٧ ژمارەی دانیشتووانی یاگۆدینا ٥٢٢٠ کەس بوو، لە کاتێکدا کۆی ژمارەی دانیشتووانی سڕبیا ٤١٣٧٤ کەس بوو، و لە سەرژمێری ساڵی ١٨٦٦دا ژمارەی دانیشتووانەکەی ٤٤٢٩ کەس بوو.
لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا، ژمارەی دانیشتووانی یاگۆدینا گەیشتە ٦٩٥٠ کەس، و لە شەستەکاندا گەیشتە ١٩٧٦٩ کەس، پاشان لە ساڵی ١٩٧١دا بۆ ٢٧٥٠٠ کەس بەرز بووەوە. لە سەرژمێرییەکدا کە شارەوانی یاگۆدینا لە ساڵی ١٩٩١ ئەنجامی دا، ژمارەی دانیشتووانی شارەوانییەکە ٧٧ ھەزار کەس بوو، کە ٣٦ ھەزار کەسیان لە شارەکەدا دەژیان. لە دوایین سەرژمێریدا کە لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەنجام درا، ژمارەی دانیشتووانی یاگۆدینا ٧٠٨٩٤ کەس بوو، کە ٣٥٥٨٩ کەسیان لە شارەکەدا دەژیان. ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری یاگۆدینا بە ٥٥ ھەزار بۆ ٦٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت و بڕیارە سەرژمێری داھاتوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ ئەنجام بدرێت.
پیشەسازی
[دەستکاری]یاگۆدینا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم بوو بە شارێکی پیشەسازیی گەورە، و گەورەترین کارگەی یاگۆدینا کارگەی کێبڵەکانە کە لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٥٥ەوە بە بەردەوامی بەرھەم دەھێنێت و نزیکەی ٨٠٠٠ کرێکاری تێدا کاردەکات، کە گەورەترین کارگەی کێبڵە لە سڕبیا، کە بە تەنیا نیوەی بەرھەمی کێبڵی سڕبیا بەرھەم دەھێنێت و نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەم بەرھەمە بۆ دەرەوە ھەناردە دەکات.
ھەروەھا لە یاگۆدینا کارگەی مەی و بەرھەمی گۆشت و ئامێرەکانی پیشەسازیی کێبڵ ھەیە.
ئەمەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «The largest cities in Serbia, ranked by population» (بە ئینگلیزی). mongabay.com. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ «Serbia: largest cities and towns and statistics of their population» (بە ئینگلیزی). world-gazetteer. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%8A%D8%A7%D8%BA%D9%88%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A7
