یارا بەدر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یارا بەدر

لەدایکبوون
پیشەچالاکوانی مافەکانی مرۆڤ, ڕۆژنامەنووس
ھاوسەرمازن دەروێش
خەڵاتەکانخەڵاتی ئەلیسۆن دیس فۆرگیس بۆ چالاکییەکان، خەڵاتی ئیلاریا ئەلپی بۆ ڕۆژنامەنووسی ژنی بوێر


یارا بەدر ڕۆژنامەنووسی سووری و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە. ئەو ڕێبەرایەتی سەنتەری سوریای سەربەخۆ بۆ میدیا و ئازادی ڕادەربڕین (CMFE) دەکات،[١] لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ ھاوسەرەکەی (مازن دەروێش) کە پارێزەر و چالاکوانی ئازادی ڕادەربڕینە ئەو سەنتەرەیان دامەزراند.

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لەنێویشیانندا ھیومەن ڕایتس وۆچ،[٢] ئایفێکس[٣] وە ئەمنیستی ئینتەرناشیۆننال[٤] ڕێزیان لە کار و چالاکییەکانی یارا گرتووە وێڕای ئەو مەترسییانەی ھاتوونەتە پێشییەوە.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٥، لەدوای دەرکردنیان بەزۆر لەگەڵ ھاوسەرەکەی مازن دەروێش بەیەکەوە لە بەرلین دەگیرسێنەوە بۆژیان،[٦] دواتر دەستدەکەن بەگەشتی وڵاتان بۆ داواکردنی دادپەروەری بۆ خەڵکی سووریا و بەگریکردنی لە مافەکانیان.[٧]

چالاکی و گیران[دەستکاری]

یارا بەدر وەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کاری دەکرد لەسەر ئاشکراکردنی گرتن و سووکایەتیکردن بە ڕۆژنامەنووسان لەکاتی جەنگی سووریا.[٨] یارا بەردەوام قسەی لەسەر دەستگیرکردن و تووندووتیژییەکان دژ بە مافەکانی مرۆڤ دەکرد لەژێر حوکمڕانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکرد.[٩]

لە شووباتی ٢٠١٢، یەکێکبووە لە ستافە چواردەکەسەکەی سەنتەری سوریای سەربەخۆ بۆ میدیا و ئازادی ڕادەربڕین (CMFE)، لەنێویشیاندا ھاوسەرەکەی مازن دەروێش و چالاکوان ڕەزان غەززاوی دەستگیرکران لەکاتی ھێرشێکدا بۆسەر نووسینگەکەیان لەلایەن ھێزەکانی ئاسمانی سووریا - بەشی سیخووڕی.[١٠] بەشێک لەئەندامەکان دوای چەند ڕۆژێک ئازادکران، دواتر لە ڕۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠١٢، یارا ئازادکرا بەڵام دەبوو بچێتە دادگا لەبەر بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەیە قەدەغەکراو.[١١] لە ئابی ٢٠١٥، مازن دەروێش ئازادکرا لەگەڵ ھاوڕێکانی حوسەین غەریر و ھانی زیتانی.[١٢][١٣]

ڕێزلێنان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥، یارا بەدر خەڵاتی خەڵاتی ئەلیسۆن دیس فۆرگیس لەلایەن ھیومەن ڕایتس وۆچ پێدرا بۆ چالاکییە گەورەکانی.[١٤] لەھەمان ساڵدا، لە ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەوانی، یارا چووە لاتیڤیا و خەڵاتی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆی لەلایەن یوونێسکۆ وەرگرت لەبڕی ھاوسەرەکەی مازن دەروێش.[١٥] لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی ئیلاریا ئەلپی وەرگرت وەک ڕۆژنامەنووسی ژنی بوێر.[١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Syrian Center for Media and freedom of speech". Syrian Center for Media and freedom of speech (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-05-29.
  2. ^ "Yara Bader, Syria". Human Rights Watch (بە ئینگلیزی). 2015-08-10. Retrieved 2017-05-29.
  3. ^ "Yara Bader - IFEX". IFEX (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 1ی Octoberی 2017. Retrieved 2017-05-29. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "An evening with Syrian activists Mazen Darwish and Yara Bader - London, Mon 18 July 2016". www.amnesty.org.uk. Retrieved 2017-05-29.
  5. ^ "Syria: Human Rights Activist Yara Badr honoured for her work". www.gc4hr.org. Retrieved 2017-05-29.
  6. ^ Award-winning Syrian husband and wife fight for freedom ٢١ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی چاوی ڕۆژھەڵاتی ناوین، ڕۆژی 5 August 2016 بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ An evening with Syrian activists Mazen Darwish and Yara Bader - London, Mon 18 July 2016، ماڵپەڕی ئەمنیستی ئینتەرناشیۆنال، ڕۆژی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. ڕۆژی 12 Jul 2016 بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ "Award-winning Syrian husband and wife fight for freedom". Middle East Eye (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-12-04. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  9. ^ "Mazen Darwish y Yara Bader: "El Estado Islámico es la paloma de la paz comparado con Asad"". www.larazon.es (بە ئیسپانی). Retrieved 2017-05-29.
  10. ^ Bader, Yara (2015-03-25). "Mazen Darwish is imprisoned in Syria for speaking a language of freedom | Yara Bader". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2017-12-04.
  11. ^ "Syria detains journalists, releases others - Committee to Protect Journalists". cpj.org (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 15ی Decemberی 2019. Retrieved 2017-12-04. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  12. ^ "Syria: GCHR welcomes the release of human rights defenders Hani Al-Zitani and Hussein Gharir and calls for the immediate release of Mazen Darwish". www.gc4hr.org. Retrieved 2017-05-29.
  13. ^ Flood, Alison (2015-08-11). "Salman Rushdie cheers release of Mazen Darwish from jail in Syria". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2017-12-04.
  14. ^ "Rights Activists Honored". Human Rights Watch (بە ئینگلیزی). 2015-08-10. Retrieved 2017-05-29.
  15. ^ "Syrian journalist Mazen Darwish winner of UNESCO/Guillermo Cano World Press Freedom Prize". UNESCO (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-05-29.
  16. ^ DIG awards (2012-09-03), Premio Unicredit Ilaria Alpi 2012 - Intervista a Yara Bader, retrieved 2017-05-29

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]