زەویھەڵاتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەڵھاتنی زەویەوە ڕەوانە کراوە)
زەویھەڵاتن، لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٨ گیراوە.

زەویھەڵاتن (بە ئینگلیزی: Earthrise) ناوی وێنەیەکی گۆی زەوییە کە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٨ـدا لە گەشتی ئاپۆلۆ ٨ـدا بە دەستی ویلیام ئەندێرس تۆمارکرا. ئەم دیمەنە سەرەتا بە دەستی فرانک بۆرمن تۆمارکرا پاشان ئەندێرس بە کامێرای Hasselblad 500EL وێنەیەکی ڕەنگی لەم ڕووداوە تۆمارکرد. ئەم وێنە لەلایەن گۆڤاری لایفەوە لە پێڕستی ١٠٠ وێنەی بگۆڕی ژیانی مرۆڤدا دانراوە. ویلیام ئەڵیسۆن ئەندێرس (بە ئینگلیزی: William Alison Andersئاسمانگەڕی خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٣ـدا لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانیا لەدایکبوو. لە گەشتی ئاپۆلۆ ٨ـدا بەشدار بوو.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Earthrise»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.