ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گامبیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی گامبیا
وڵاتی وەرزشگامبیا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتگامبیا
ڕاهێنەرTom Saintfiet
کاپتنAbdou Jammeh
خاوەنGambia Football Association
وێبگەhttps://gambiaff.org/
کۆدی وڵات لە فیفاGAM

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گامبیا[١] نوێنەرایەتی گامبیا دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی گامبیا سەرپەرشتی دەکرێت. تا ساڵی ١٩٦٥ بە گامبیای بەریتانی ناسرابوون. ئەو تیپە ھەرگیز سەرکەوتنی بۆ جامی جیھانیی فیفا نەگەیشتووە. لە ساڵی ٢٠٢١ گامبیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا. ھەڵبژاردەکە ئەندامی ھەردوو یەکێتی تۆپی پێی فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقایە. لەژێر ناوی گامبیای بەریتانی، تیپەکە یەکەم یاری خۆی لە ٩ی شوباتی ١٩٥٣ بەرامبەر سییەرالیۆن ئەنجامدا، لە یارییەکی دۆستانەدا لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٢–١ سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٢] لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٦٣ تیمەکە بەشداری پاڵەوانێتی لامیتییە لە سەنیگال کرد، کە پێشبڕکێیەک بوو بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ وڵاتانی فەرەنسی زمان بوو. لە ساڵی ١٩٧٥ گامبیا دەستی کرد بە یەکەم ھەڵمەتی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٧٦ لە کەنەدا. لە یارییەکی پاڵاوتنەکاندا بەرامبەر گینیا یەکسان بوون، و لە یاری گەڕانەوەدا لە ٢٧ی نیسانی ١٩٧٥ لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١–٠ دۆڕان. یاری گەڕانەوە لە ١ی حوزەیران لە گینیا بە ئەنجامی ٦–٠ دۆڕا، گینیا بە کۆی گشتی ٧–٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٧٥ گامبیا دەستی کرد بە یەکەم ھەڵمەتی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٧٦ لە کەنەدا. یاریگای سەربەخۆیی لە شاری باکاو زۆربەی یارییەکەی ھەڵبژاردەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت. لەگەڵ ئەوەش یاریگایەکی فرە مەبەستە و بۆ زۆر بواری دیکە وەک ئاھەنگ و بانگەشەی بۆنە سیاسییەکان و پێشانگای بازرگانی و ئاھەنگی نیشتمانیش بەکاردێت و جێگای ٣٠ ھەزار کەس دەبێتەوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Gambia". FIFA. Retrieved 4 August 2023.
  2. ^ "World Football Elo Ratings: Gambia". World Football Elo Rankings. Archived from the original on 18 November 2018. Retrieved 19 September 2019.
  3. ^ "Gambia National Stadium". Archived from the original on 2013-09-23. Retrieved 2013-08-27. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]