ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فلیپین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی فلیپین
بە Tagalog: Pambansang koponan ng futbol ng Pilipinas
وڵاتی وەرزشفلیپین
ناسناوAzkals
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتفلیپین
ڕاهێنەرScott Cooper، Terry Butcher، Thomas Dooley، Sven-Göran Eriksson
کاپتنPhil Younghusband
خاوەنPhilippine Football Federation
وێبگەhttps://pff.org.ph/
کۆدی وڵات لە فیفاPHI

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فلیپین نوێنەرایەتی فلیپین دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی فلیپین (PFF) سەرپەرشتی دەکرێت و لە ساڵی ١٩١٣ەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا یاری دەکات. پێش جەنگی جیھانی دووەم، فلیپین بەردەوام لە یارییەکانی پاڵەوانێتی ڕۆژھەڵاتی دووردا لەگەڵ ژاپۆن و کۆماری چین ڕکابەری دەکرد. تا ئێستا ھەڵبژاردەکە ھەرگیز نەیتوانیوە سەرکەوتن بۆ جامی جیھانی فیفا بەدەستبھێنێت، و تەنھا جارێک سەرکەوت بۆ جامی ئاسیا، لە ساڵی ٢٠١٩. لە جامی چالێنجی ئاسیای ٢٠١٤ پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە فەلەستین دۆڕا.[١] بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا کە تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە، بەناوبانگترین وەرزشەکانی فلیپین تۆپی سەبەتە و مستانێیە، ئەمەش لە ئەنجامی دەسەڵاتی ئینتیدابی ئەمریکییە. بووە ھۆکاری دوورخستنەوەی زۆرێک لە بەھرەمەندەکانی تۆپی پێ و بەشدارە لە نەبوونی سەرکەوتنی تۆپی پێ لە وڵاتدا. زۆر جار فلیپین بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیان دەکات بەلام پلەکانی خوارەوەی ڕیزبەندی بەدەست دەھێنێت. بەڵام لە دوای پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیان لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، وڵاتەکە ھەوڵی پەرەپێدانی تۆپی پێی داوە، ئەمەش ھاندەرێکی زیاتری بۆ زیاتر پەرەپێدانی تۆپی پێ و پشتگیریکردنی ھاندەرانی دروست کردووە.[٢]دواجار بووە ھۆی ئەوەی وڵاتەکە یەکەم بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی گەورەدا بکات لە جامی ئاسیای ٢٠١٩.[٣]

جل و بەرگ[دەستکاری]

دابینکەرانی جل و بەرگی ھەڵبژاردەی فلیپین
کۆمپانیا ڕێکەوتەکان
ئەڵمانیا پوما 1996
ئەڵمانیائەدیداس ١٩٩٦–٢٠٠٦
ژاپۆنمیزونۆ ٢٠٠٨–٢٠١٢
فلیپین LGR ٢٠١٢
ئەڵمانیا پوما ٢٠١٢–٢٠١٥
فلیپین LGR ٢٠١٥–٢٠٢١
ئیسپانیا کێلمێ ٢٠٢١–٢٠٢٣
ویلایەتە یەکگرتووەکان جێرسیبێرد 2023– ئێستا









ڕێزلێنان[دەستکاری]

  • جامی چالێنجی ئاسیا
    • پلەی دووەم (١): ٢٠١٤
    • پلەی سێیەم (١): ٢٠١٢

ھەرێمی[دەستکاری]

  • پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیان
    • پێش کۆتایی (٤): ٢٠١٠, ٢٠١٢, ٢٠١٤, ٢٠١٨
  • یارییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا
    • پلەی چوارەم (١): ١٩٩١
  • یارییەکانی پاڵەوانێتی ڕۆژھەڵاتی دوور
    • میدالیای زێڕ (١): ساڵی ١٩١٣
    • مەدالیای زیو (٦): ١٩١٥، ١٩١٧، ١٩١٩، ١٩٢١، ١٩٢٣، ١٩٢٥
    • میدالیای برۆنزی (٣): ١٩٢٧، ١٩٣٠، ١٩٣٤

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Azkals forced to settle for second place at 2014 AFC Challenge Cup". GMA News Online. May 31, 2014. Archived from the original on September 24, 2015. Retrieved October 8, 2015.
  2. ^ "Yearender: Football scales new heights with Philippine Azkals". January 2, 2012. Archived from the original on June 3, 2020. Retrieved June 3, 2020.
  3. ^ "Why the Azkals' Asian Cup qualification matters to every Filipino". March 28, 2018. Archived from the original on June 3, 2020. Retrieved June 3, 2020.