ھەوێردە

کەڕەواڵە،[١] ھەوێردە یان کەرەک (بە ئینگلیسی :Quail، بە فارسی : بلدرچین بە عەرەبی :سَمانی، ناوی زانستی :Coturnix coturnix) باڵندەیەکی بچووک و خرپنە لە تۆرەمەی قەرقاوڵان(ته زه روان) و کەمتر دەفڕێ و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەییە.
ھەوێردە ١٧ سم دەبێ، بە تۆی گژوگیا، مێروو و جانەوەری ورد دەژی، لە سەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە ساز دەکا و لە فڕینی کورت و تونددا وەستایە. چەن جۆریان وەک ھەوێردەی ئاسایی و ھەوێردەی ژاپۆنی کۆچەرن و مەودای زۆر دوور دهپێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە رایدەگرن. بەداخەوە ئەم باڵندە لە ژینگەی سرووشتی خۆیشیدا دهدرێته بهر پەلاماری ڕاوچییانی بەدفەڕ.
ناوەکان[دەستکاری]
بڵاوەی فراوانی ھەوێردە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بووەتە ھۆی لێکەوتنەوەی ناوی جۆراوجۆر، کە گرنگترینیان بریتییە لە:
کەرەواڵە، سەمانەک، بەتەک، فیلە گێژە، قارووتک، قورقرۆک، کوڵەفڕ، کەراک، بدبەدە، کیراسو، وەتەک، ھەیال
ھێما[دەستکاری]
وێنەی ھەوێردە
|
لە خەتی ھیرۆگلیفی میسریدا لە جیاتی پیتی و دادەنرا.
ھەوێردە لە پزیشکی کۆندا[دەستکاری]
لە پزیشکی کۆن و خۆماڵیدا خواردنی گۆشتی ھەوێردە بۆ دەرمانی بەردی گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە. ھەروەھا لە سەر ئەو باوڕە بوون کە خواردنی ھێلکەی ھەوێردە بۆ زمان گرتن و زمان کردنهوه باشه.
جۆرەکانی ھەوێردە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ «کەڕەواڵە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢١.
- فەرھەنگی باڵندە
- ویکیپیدیای فارسی