ھیرۆگلیفی میسری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێلی گڵکۆیەکی میسری

ھیرۆگلیفی میسری (بە ئینگلیزی: Egyptian hieroglyphs) سیستمێکی نووسینە کە بۆ یەکەم جار لەلایەن میسرییەکانەوە بە مەبەستی نووسینی بابەتەکانیان داھێنرا. ھیروگلیفی میسرییەکان یەکێک لە کۆنترین شێوازەکانی نووسینە کە ھەندێک لەم نووسراوانە دەگەڕێتەوە بۆ ٣ ھەزار ساڵ پێش زایین. ڕێنووسی ھیرۆگلیف ماوەی زۆرتر لە ٣٠٠٠ ساڵ زمانی نووسینی میسرییەکان بووە کە پیشەکاران بۆ دیواری گۆڕستانەکان، کۆڵەکەکان، پەیکەرەکان و مۆرەکان کەڵکیان لێی وەرگرتووە، ئەم سیستمە نووسینە کە نزیک پێنج ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە پیکتۆگرام وەرگیراوە نزیک بە ٥٠٠ ھێمای وێنەیی ھەبوو و شێوەی نووسینی بە دوو شێوازی ستوونی و ئاسۆیی بووە، کە لەسەرەتادا ھیروگلیفی ستوونی و ئینجا ھیرۆگلیفی ئاسۆیی بەدی ھێنراوە.

وشەکە[دەستکاری]

ھیرۆگلیف (Hieroglyph) بەواتای «ھەڵکۆڵراوی پیرۆز»، یان «حەککاکی پیرۆز» وشەیەکی یۆنانییە لە دوو بەش پێکھاتووە : hieros بە واتای «پیرۆز» و glupho بەواتای «ھەڵکۆڵین».[١] بەڵام ئەم ناوە، بۆ نووسراوەکۆنەکانی میسر ناوێکی دروست نییە و تەنیا بەم ھۆیەوە لەسەر ئەوە (ھیرۆگلیف) نراوە، چونکە کاتێک کە یۆنانیانی کۆن بۆ یەکەم جار ئەوەیان بینی، پێیان وابوو ئەم نووسراوانە بۆ مەبەستگەلی پیرۆز لەلایەن کاھینانەوە ھەڵکۆڵراوە.

پێشکەوتن و پەرەسەندن[دەستکاری]

لە سەرەتادا مسرییەکان لە سەرانسەری دونیا وەکوو مرۆڤەکانی تری ئەو سەردەمە شێوەیەک وێنەی کاڵ و سەرتاییان بۆ نووسین بەکار دەبرد. پیتە ھیرۆگلیفییەکان تەنیا شرۆڤە لە وێنەگەڵێک بوو کە ھەرکامیان نیشاندەری شتێکی سرووشتی بوو: ھەتاو بە ڕووتەختێکی بازنەیی، مانگ بە کەوانێک، ئاو بە ھێڵگەلی شەپۆلدار، مرۆڤ بە کێشانی وێنەی مرۆڤ و.... نیشان دەدرا، بەڵام ئەم وێنەگەلە نەیاندەتوانی واتاگەلی ئەبستراکت و بەگشتی ئەوەی کە بەچاو نەدەبینرا یان شیاوی کێشران نەبوو، وەکوو ھزر و بیر، ڕووناکی، ڕۆژ و ... شرۆڤە بکەن.

نموونە[دەستکاری]

نموونەی پیتێکی ھیرۆگلیف:

A1

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Pocket Oxford Dictionary

سەرچاوەکان[دەستکاری]