ھەناسە مەدە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەناسە مەدە
دەرھێنەرفێد ئەلڤارێز
بەرھەمھێنەر
  • فێد ئەلڤارێز * سام ڕەیمی * ڕۆبێرت تاپێرت
نووسەر
  • فێد ئەلڤارێز * ڕۆدۆ سایگس
ئەکتەران
  • جەین لێڤی * دیلان مینێت * دانیێل زۆڤاتۆ *ستێفن لانگ
مۆسیقاڕۆک بانیۆس
وێنەگری سینەماییپێدرۆ لیک
مۆنتاژ
  • ئێریک بیسن *لویس فۆڕد * گاڕدنەر گۆڵد
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
گۆست ھاوس پیکچەرز
بڵاوکردنەوەستەیج سیکس
دەرچوون٢٦ی ئۆگەستی ٢٠١٦
ماوەی فیلم٨٨ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٩. ٩ ملیۆن دۆلار
داھات١٥١ ملیۆن دۆلار

ھەناسە مەدە (بە ئینگلیزی: Don't Breathe) فیلمێکی ئەمریکی ترسناکە لە دەرھێنانی فێد ئەلڤارێز و نووسینی ئەلڤارێز و ڕۆدۆ سایاگیس. فیلمەکە لەنواندنی جەین لێڤییە (کەوا پێشتریش لە فیلمی Evil Dead لەساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ دەرھێنەر ئەلڤارێز کاریان کردبوو)، لەگەڵ دیلان مینێت، دانیێل زۆڤاتۆ و ستێفن لانگ. چیڕۆکی فیلمەکە باسی سێ ھاوڕێ دەکات بەناوی "ڕۆکی، ئەلێکس و مەنی" کەوا لە خانووی پیاوێکی کوێر گیردەخۆن دوای ئەوەی ھەوڵی دزین دەدەن.

فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی گۆست ھاوس پیکچەرزە بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای گود یونیڤێرس. فیلمەکە لە ٢٦ی ئۆگەستی ٢٠١٦ کەوتە سینەماکانەوە، و کاردانەوەی ڕەخنەگران بەرامبەر فیلمەکە زۆربەی ئەرێنی بوو. وێبسایتی ڕۆتن تۆمەیتۆس ڕێژەی %٨٧ بە فیلمەکە دا و ھەروەھا فیلمەکە لەوێبسایتی IMDB نمرەی ٧. ٤ی ھەیە. سەرەڕای تێچوونی بودجەیەکی ١٠ ملیۆن دۆلاری، بەڵام لەبەرامبەردا فیلمەکە داھاتی ١٥١ ملیۆن دۆلار بوو لە بۆکس ئۆفیسدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]