ھەلوور بلوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەلوور بلوور کایەیەکی کوردەوارییە کە لە ناو مناڵاندا باوە. ئەم یارییە خاوەنی شيعرێکی تایبەتە کە بڕێک لە وشەکانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستاندا جیاوازییان پێکەوە ھەیە. بەڵام بە گشتی پێکھاتەی ھەڵبەستەکە و کێشەکەی یەکێکە. کێشی شێعرەکە کێشی بڕگەییە کە لە ھەڵبەستە کۆنە کوردییەکاندا بە دی دەکرێت، واتە ھەر خشتەیەک لە دوو بەشی چوار بڕگەیی پێک ھاتووە.

چۆنیەتی کایە[دەستکاری]

چەند کەسێک لە پاڵ یەکدا دادەنیشن و لاقیان ڕادەکێشن. دوای ئەوە یەکێک لەوانە کە دانیشتووە دەست دەکات بە ھۆندنەوەی شێعری کایەکە و دوالەدوای یەک دەستی دەنێتە سەر لاقی ھەر بەشداربووێک ھەتاکوو شێعرەکە تەواو دەبێت. کەسی کۆتایی کە دەستی شاعیرەکە لە سەر لاقی ڕادەوەستێت دەبێت لاقێکی کۆبکاتەوە. کایەکە ھەروا بەردەوام دەبێت ھەتا لە کۆتاییدا تەنیا یەک کەس دەمێنێتەوە و ئەو کەسە دەبێتە براوەی کایەکە.

ڤیدیۆ کلیپ[دەستکاری]

هوونەرمەند سەلاح محەممەد کۆیی کەلای منداڵان ناسراوە بە (مام عەوڵا)، هەلوور بلووری کرد بە گۆرانی (ڤیدیۆ کلیپ)[١][٢]

شێعر[دەستکاری]

ھەلوور، بلوور، تەکامانێ
زەرد و سوور و شەمامانێ
کۆترە قنجێ، بار بارنجێ
زایە مایە، لووت سڕنایە
سڕنا چەکێ، بێ بەلەکێ
خوا داویەتی، ھەڵگرە یەکێ

ژێدەر[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 1ی Julyی 2013. Retrieved 18ی Aprilی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ https://www.youtube.com/watch?v=q6b-B9z6Ymo