ھێنری درەیپەر
ڕواڵەت
ھێنری درەیپەر | |
---|---|
لەدایکبوون | شارستانی پرینس ئێدوارد، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٧ی ئازاری ١٨٣٧
مردن | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٨٨٢ نیوو یۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان | (٤٥ ساڵ ژیاوە)
بواری زانستی | ئەستێرەناسی |
واژوو |
ھێنری درەیپەر (بە ئینگلیزی: Henry Draper؛ ٧ی ئازاری ١٨٣٧ – ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٨٨٢) پزیشک و ئەستێرەناسێکی ئاماتۆری ئەمریکی بوو. ئەمڕۆ بە پێشەنگی ستێروێنەگری ناسراوە.
ژین
[دەستکاری]ھێنری درەیپەر لە ٧ی ئازاری ١٨٣٧دا، لە شارستانی پرینس ئێدوارد، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دایک بووە. باوکی، جۆن ویلیام درەیپەر، پزیشک، کیمیازان، ڕوەکناس و مامۆستای زانکۆ بوو. ھەروەھا، یەکەم کەس بوو کە بە تەلەسکۆپ وێنەی مانگی گرت.[١] دایکی، ئەنتۆنیا گاردنێر، کچی پزیشکی کەسیی ئیمپراتۆری بەڕازیل بوو. خوشکەزاکەیشی، ئەنتۆنیا مۆری، ئەستێرەناس بوو.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ O'Dell, C. Robert (2003). The Orion nebula: where stars are born. Cambridge (Mass.): Harvard Univ. Press. ISBN 978-0-674-01183-0.
- ^ "Antonia Maury '1887" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێنری درەیپەر تێدایە. |