ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە عێراق ھێزێکی سەربازی بوون کە پێکھاتبوون لە چەند تیمێکی سەربازی لە وڵاتە جیاجیاکانی جیھان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و بەریتانیا، کە بووە ھۆی داگیرکردنی عێراق بە شێوەیەکی سەربازی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەپێی پێناسەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ دۆخی عێراق لە یاسای ژمارە ١٤٨٣ی ساڵی ٢٠٠٣.

للەشکرکێشی بۆ سەر عێراق لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣ لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد، ئەم ھاوپەیمانییە زۆر جیاواز بوو لەو ھاوپەیمانییەی کە شەڕی کەنداویان کرد، چونکە ھاوپەیمانییەکی قورس بوو لەڕووی پێکھێنانەوە. ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ٩٨٪ی ئەم ھاوپەیمانییەیان پێکدەھێنا. ئەم شەڕە بووە ھۆی گەورەترین قوربانیی مەدەنی لە مێژووی عێراق و مێژووی سوپای ئەمریکادا، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکی و مەدەنی عێراقی کوژران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]