بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زاحیەی بەیرووت (تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زاحیەی بەیرووت ٢٠٢٤ ھێرشێکی ئاسمانی بوو کە ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل لە ۳ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بۆ سەر ناوچەی زاحیە لە باشووری بەیرووتی پایتەخت دەستیپێکرد، بە ئامانجی کوشتنی یەکەم و کەسایەتی دیاری حیزبوڵڵا، ھاشم سەفییەدین.

ئەمە دووەم ھێرشە کە ئەندامانی حیزبوڵای لوبنان دەکاتە ئامانج، و پێش ھەفتەیەک تیرۆرکردنی سەرکەوتووانەی حەسەن نەسروڵڵا لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ڕوویدا. ئەم ھێرشە دوای ئەو زانیارییانەی دەستی سوپای ئیسرائیل کەوت کە ژمارەیەک سەرکردەی حیزبەکە لەنێویاندا ئەندامی دیار ھاشم سەفییەدین، لە یەکێک لە بارەگا قاییم و زەمینییەکانی حیزب لە گەڕەکی باشووری شار کۆبووەوە.

لێدانەکە

[دەستکاری]

بەلایەنی کەمەوە ١١ تەقینەوە یەک لە دوای یەک لە گەڕەکەکەدا ڕوویانداوە و دەوترێت کۆبوونەوەیەکیان کردووەتە ئامانج کە لە بنکەرێکی ژێرزەمینیدا بەڕێوەدەچێت کە چەندین بەرپرسی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان لەنێویاندا سەفییەدین و بەرپرسی ھەواڵگریی ئەو حیزبە حوسێن ھەزیمە کە بە "مورتەزا" ناسراوە، ڕوون نییە .ژمارەی ئەو قوربانیانەی ئەم ھێرشە. ھێزی بەرگریی ئیسرائیل ڕای گەیاند کە ھێرشەکان بارەگای ھەواڵگری حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج. ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل نزیکەی ٧٣ تۆن بۆمبی لە بنکەرەکە خستە خوارەوە و دەوترێت ئەو ھێرشانە گەورەتر بوون لەو ھێرشەی کە حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتی پێشووی حیزبەکەی پێ کوژرا.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]