ھیێدا نۆ ئارێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھیێدا نۆ ئارێ (稗田 阿礼) بەھۆی بەشدارییەکەی لە کتێبی مێژوویی کۆجیکی ناسراوە کە لە ٧١٢ تەواو کرا، لەدایکبوون و مردنی نەزانراوە، لە کۆتایی سەدەی ٧یەم و سەرەتای سەدەی ٨ەم کەسێکی چالاک بووە.

کتێبی کۆجیکی[دەستکاری]

لە سەدەی ٧یەم دا ئیمپراتۆر تێنمو لەگەڵ خانەدانەکانی وڵاتەکەی کۆبوویەوە بۆ ئەوەی ئەو تۆمارە مێژوویانە ڕاستبکاتەوە کە کێشە و ناکۆکیان لەسەرە کە تۆمارە مێژووییەکانی ئەوکات بەناوەکانی (تێیکی) و (کیوجی) لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ خانەدانەکان فەرمانی بە ئارێی تەمەن ٢٨ ساڵان کرد تا ھەموو تۆمارە مێژووییەکان لەبەر بکات، ئارێ ئەوکاتە ناسراو بوو بەھۆی میمۆریە چالاکەکەی و زیرەکییەکەی کە وا ناسراو بوو یەکجار گوێی لە شتێک بووبایە ئەیتوانی بەیەک گوێ بیست بوون لەبیری نەچێتەوە.[١][٢][٣] پێش ئەوەی کارەکە تەواو ببێت ئیمپراتۆر تێنمو مرد، دواتر ئیمپراتۆر گێنمی فەرمانی بە ئۆ نۆ یاسومارۆ کرد تا  بەشداری بکات لە کتێبەکە بەپێی ئەو زانیارییانەی ئارێ تێگەیشتووە، کتێبەکە لە ٧١٢ تەواو بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nihon Koten Bungaku Daijiten Henshū Iinkai (1986:1518)
  2. ^ Kurano (1958:46–47)
  3. ^ Yamaguchi (1997:22–23)

ئاماژە بەسەرچاوە[دەستکاری]

  • Kurano, Kenji; Yūkichi Takeda (1958). Nihon Koten Bungaku Taikei 1: Kojiki. Tōkyō: Iwanami Shoten. ISBN 4-00-060001-X.
  • Nihon Koten Bungaku Daijiten: Kan'yakuban [A Comprehensive Dictionary of Classical Japanese Literature: Concise Edition]. Tōkyō: Iwanami Shoten. 1986. ISBN 4-00-080067-1.
  • Yamaguchi, Yoshinori; Kōnoshi Takamitsu (1997). Shinhen Nihon Koten Bungaku Zenshū 1: Kojiki (بە ژاپۆنی). Shōgakkan. ISBN 4-09-658001-5.