ھیۆکگۆسێی شیللا
ڕواڵەت
| ھیۆکگۆسێ | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| پاشاکانی کۆریا | |||||||||
| Tenure | ٥٧ی پ.ز - ٤ز | ||||||||
| ھیچ | |||||||||
| نامھێ | |||||||||
| ھاوسەر | خاتوو ئاریۆنگ | ||||||||
| منداڵ(ەکان) | نامھێ | ||||||||
| |||||||||
| شانشین | شیللا | ||||||||
| دایک | خاتوو ساسۆ | ||||||||
| لەدایکبوون | ٦٩ی پ.ز | ||||||||
| مردن | ٤ز (٧٣ ساڵ) | ||||||||
| ناشتن | ساریۆنگ | ||||||||
پاشا "ھیۆکگۆسێ"ی شیللا یان پارک ھیۆکگۆسێ (بە هانگۆل: 박혁거세 거서간؛ بە ھانجا: 朴赫居世居西干)، ساڵی ٦٩ی پێش زایین لەدایکبووە و لە ٤ی زایینی مردووە. ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەنێوان ساڵانی ٥٧ی پێش زایین تا ٤ی زایینی بووە. پاشا و دامەزرێنەری شانشینی شیللابوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا.
داستانی دامەزراندن
[دەستکاری]بەپێی پەرتووکانی سامگووک ساگی و سامگووک یوسا شانشینی شیللا لەلایەن پاشا ھیۆکگۆسێ دامەزراوە. پەنابەرەکانی گۆجۆسۆن لە دۆڵەکانی (ئێستا پارێزگای کیۆنگسانگ، کۆریای باشوور) ئەژیان کە پێکهاتبوون لە شەش دێ (یانگسان 양산촌 - 楊山村، کوهۆ 고허촌 - 高墟村، جینجی 진지촌 - 珍支村، تێسو 대수촌 - 大樹村، کاری 가리촌 - 加利村، کۆیا 고야촌 - 高耶村). لە ٦٩ی پێش زایین سەرۆکی هەر شەش هۆزەکە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کە شانشینێک دابمەزرێنن و پاشایەک هەڵبژێرن.
سەرچاوە
[دەستکاری]ھیۆکگۆسێی شیللا لەدایکبوون: ٦٩ی پ.ز مردن: ٤ز | ||
| ناونیشانی پاشاکان | ||
|---|---|---|
| ناونیشانی نوێ | فەرمانڕەوای شیللا ٥٧ی پ.ز - ٤ز |
جێگر نامھێ |