ئیلسۆنگی شیللا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلسۆنگی شیللا
Hangul일성 이사금
Hanja逸聖尼師今

پاشا "ئیلسۆنگ"ی شیللا، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ١٥٤ی زایینی مردووە. ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەنێوان ساڵانی ١٣٤ی زایینی تا ١٥٤ی زایینی بووە. حەوتەم پاشای شانشینی شیللابوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا. زیاتر پێیەووترا ئیلسۆنگ ئیساگوم. ئیساگوم ناونیشانێکی بنەماڵەی شاھانەیەیی سەرەتای شیللا بوو. لە نەوەکانی دامەزرێنەری شیللا ھیۆکگۆسێیە، ناوی بنەماڵەیی پارک بوو. ڕاپۆرتەکان جیاواز بوون کە ئاخۆ کوڕە گەورەی پاشا یوریە، یان لەوانەیە پەیوەندییەکی دووری ھەبێت. توێژەرانی ئێستا باوەڕیان وایە کە ئەو نەوەی یورییە. ھاوسەرگیری لەگەڵ شازادەخاتوونی ھۆزی پارک کرد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

ئیلسۆنگی شیللا
مردووە: ١٥٤ز
ناونیشانی پاشاکان
پێشوو
جیما
فەرمانڕەوای شیللا
١٣٤ز - ١٥٤ز
جێگر
ئاداللا