شیلسۆنگی شیللا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شیلسۆنگی شیللا
Hangul실성 마립간
Hanja實聖 麻立干

پاشا "شیلسۆنگ"ی شیللا یان شیلجو/شیلگوم یان سیلسۆنگ/سیلسیۆنگ، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٤١٧ی زایینی مردووە. ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەنێوان ساڵانی ٤٠٢ی زایینی تا ٤١٧ی زایینی بووە. ھەژدەیەم پاشای شانشینی شیللابوو. کوڕی ژەنەڕاڵ (کیم دایسۆجی)ی برا بچووکی پاشا میچوبوو. بەپێی سامگووک یوسا ناونیشانی (ماریپکان) بوو، وە بەپێی سامگووک ساگی ناونیشانی (ئیساگوم) بوو.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

شیلسۆنگی شیللا
مردووە: ٤١٧ز
ناونیشانی پاشاکان
پێشوو
نێمول
فەرمانڕەوای شیللا
٣٠٢ز - ٤١٧ز
جێگر
نولجی