بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھیدێکی ماتسویاما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیدێکی ماتسویاما
松山 英樹
ماتسویاما لە ٢٠٢١
زانیاری کەسی
لەدایکبوون (١٩٩٢-٠٢-٢٥) ٢٥ی شوباتی ١٩٩٢ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
ماتسویاما, ئێھیمێ, ژاپۆن
بەرزی١٫٨٠ m (٥ پێ ١١ in)*
کێش٩٠ kg (٢٠٠ lb; ١٤ st)
نەتەوە ژاپۆن
نیشتەجێبوونسێندای, ژاپۆن
Career
کۆلێژزانکۆی تۆھۆکو فوکوشی
دەستپێکردنی شارەزابوون٢٠١٣
پێشبرکێکانی ئێستاJapan Golf Tour
PGA Tour
براوە پرۆفیشناڵەکان15
ژمارەی بردنەوەکان بەپێی پێشبرکێ
PGA Tour6
پێشبرکێی ئەوروپی٣
پێشبرکێی گۆلفی ژاپۆنی٨
ھیتر1
Best results in major championships
(wins: 1)
Masters TournamentWon: 2021
PGA ChampionshipT4: 2016
U.S. OpenT2: 2017
The Open ChampionshipT6: 2013
Achievements and awards
Japan Golf Tour
leading money winner
٢٠١٣

ھیدێکی ماتسویاما (松山 英樹، ماتسویاما ھیدێکی، لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ١٩٩٢) یاریزانێکی پرۆفیشناڵی یاری گۆڵفە و یاریزانی (PGA Tour) ی ئەمریکیە، ھەرچۆنێک بێت، ھیدێکی یەکەم یاریزانی پڕۆفیشناڵی ژاپۆنیە کە پێشبرکێی یاری گۆڵی تایبەت بە پیاوانی بردبێتەوە.[١][٢]

لە نیسانی ٢٠٢١وە، ماتسویاما بە شێوەیەکی جیھانی ١٥ یاری بردۆتەوە لە یاری گۆڵف، ماتسویاما دوو جار لە پێشبرکێی جیھانی یاری گۆڵف بردنەوەی تۆمارکردووە، دوو جار بردنەوەی تۆمارکردووە لە (Waste Management Phoenix Open)، ھەشت جار بردنەوەی تۆمار کردووە لە پێشبرکێی گۆلفی ژاپۆنی، دوو جار بردنەوەی تۆمار کردووە لە پێشبرکێی گۆڵف لە ئاسیا.[٣][٤]

شەش جار بردنەوەکەی لە (PGA Tour) دەیکات بە سەرکەوتووترین کەسی ژاپۆن لە بواری گۆڵف کە ئەندامی پێشبرکێی PGA بێت لە مێژوودا.[٣][٤]

بەرزترین پلەی ھێنا کە دووەم پلە بوو لە پلەبەندی فەرمی بۆ یاری گۆڵف بە شێوەی جیھانی بۆ پیاوان لە حوزەیرانی ٢٠١٧[٣][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Masters 2021: Hideki Matsuyama, quiet star, makes a loud statement for his nation and for himself». Golf Digest. ١٢ی نیسانی ٢٠٢١. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Hideki Matsuyama wins Masters, becomes first men's major champion from Japan». PGA Tour and Associated Press. ١١ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب «Masters 2021: Hideki Matsuyama and Japan's best male golfers of all-time». Golf Digest. ١٠ی نیسانی ٢٠٢١. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «From Miyamoto to Matsuyama: A look at Japan's PGA TOUR history». PGA Tour. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Hideki Matsuyama - World Golf Ranking». Official World Golf Rankings. ١٢ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]