ھۆستل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ھۆستلێک لە تایوەن

ھۆستل (بە ئینگلیزی: Hostel) شوێنی مانەوەی ھەرزانە کە میوانێک دەتوانێت تەختێکی خەوتن بەکرێ بگرێت، زۆربەی کات تەختەکە دوونھۆمە یان زیاتر. ھۆستل ھاوشێوەی بەشە ناوخۆیی، ھەریەکە لە حەمام، شوێنی پشوودان، ھەندێکجار چێشتخانە لەنێوان میوانەکانی بەشدەکات. ژوورەکان دەکرێن یەک ڕەگەز یان ڕەگەزی جیاواز تێیدا بمێننەوە، ھەروەھا دەکرێت ژوورێکی تایبەت بێت بۆ یەک کەس. لە ٢٠١٠ەوە، زۆربەی ھۆستلەکان وای-فای بۆ میوانەکانیان دابیندەکەن. زۆرینەی کات نرخی ھۆستل لە ھوتێل و بەکرێگرتنی ماڵ ھەرزانترە، ھەربۆیە خەڵکانێک ھەن بۆ ماوەیەکی درێژ لە ھۆستل دەمێننەوە لەبڕی بەکرێگرتنی ماڵێک.

لەوڵاتانی نیمچەکیشوەری ھیندی و باشووری ئەفریقا، وشەی ھۆستل بۆ شوێنی مانەوە یان بەشەناوخۆیی قوتابیان لە خوێندنگا و زانکۆکانیش بەکاردەھێنرێت. ئەمەش لەوکاتەی بەشێوەیەکی گشتی لەزۆربەی وڵاتان وشەی ھۆستل بۆ شوێنی مانەوەی ھاوبەشیکراو لەنێو گەشتیاران و باکپاکەرەکان بەکاردێت.

ڕێکخراو و کۆمەڵەی ھۆستلەکان لەوانە ھۆستل ئینتەرناشیۆنال یان زۆستل لە ھیندستان، ھەوڵدەدەن کە بەبازاڕکردنێکی تایبەت بە میوانی تایبەت ڕێکبخەن، نموونە پۆلینکردنی ھۆستلەکان بەپێی چالاکی کۆمەڵایەتی، گەڕانی گەشتیاری لە شوێنە لۆکاڵییەکان، سەیرکردنی فیلمی سینەمایی بەکۆمەڵ، کۆبوونەوەی خوانی ئێوارە یان ھۆستلی ھێمن و ئاسوودە بۆ خەوتن.[١][٢] ھۆستلە نوێیەکان لە ئێستادا گرنگی زیاتر بە دیزاینی ناوەوە دەکەن، کە دەتوانین پۆلینی بکەین لەگەڵ ھۆتێلە بۆتیکییەکان.[٣][٤]

نزیکەی ١٠ ھەزار ھۆستل لە ئەورووپا، ٣٠٠ ھۆستل لە ئەمریکا بوونیان ھەیە.[٥] ئەوانەشی کە سەردانی ھۆستلەکان دەکەن تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ٣٤ ساڵانە زیاتر.[٦] ھەندێ لە میوانەکانی ھۆستل حەزیان بە گەشتی شێوازی کۆنە یانیش دەیانەوێت شوێنی خەوتنیان ئاسوودەتربێت، بۆ ئەوە دەتوانن ژووری تایبەتی بۆخۆیان بگرن لە ھۆستل، مەرج نییە ھەموو ھۆستلێکیش ژووری تاکەکەسی دابینکردبێت.[٧][٨] لە پاڵ دابینکردنی چێشتخانەیەکی ھاوبەش، ھەندێ ھۆستلەکان مەیخانە و ڕێستورانتیشیان ھەیە.[٩] زۆرکات جلشۆر و وشکەکەرەوە دابین دەکرێت لەبەرامبەر بڕێک پارەی زیاتر لە کرێی مانەوەی میوان. ھەندێک لە ھۆستلەکان کۆگایان ھەیە بۆ ھەڵگرتنی کەلووپەلی میوانەکان، ھەندێکیشیان لۆکەر بەکاردێنن کە بەخۆڕایییە بەڵام لەبەرامبەر قوفلەکەی بڕێک پارە وەردەگرن ئەگەر میوان بییەوێت قوفل بەکاربھێنێت. ھۆستلەکان چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخەن وەکو یۆگا، سەیرکردنی فیلم، ئاھەنگی سەربان یان مەلەوانگە و چالاکی جۆراوجۆری دیکە.[١٠]

بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٣ ئەوەی دەرخست کە کەرتی گەشتیاری بۆ وڵاتانی جیھان لە نێو گەنجەکان زیاتر بووە، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ خێراگەشەکردنی کەرتی ھۆستل لەبەرامبەر ھۆتێل. ھەر بەپێی ئەو توێژینەوەیە ئەوا ئەوەی پشاندا کە گەنجەکان زیاتر دەمێننەوە لە گەشتەکانیان بەراورد بە گەشتێکی ئاسایی و باو. لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕێژەی ١٣٫٥٪ میوانەکانی نیوزلاند لە ھۆستل مانەوە.[١١][١٢]

مێژوو[دەستکاری]

دوو گەشتیاری کچ لە ھۆستلێکی پۆرتوگال.

لە ئابی ١٩٠٩، ڕیچارد شیرمان، کە مامۆستایەکی ئەڵمانی یەکەم کەس بوو کە بیرۆکەی درووستکردنی شوێنی مانەوەی بۆ گەشتیارە گەنجەکان بڵاوکردەوە، ئەمەش کاتێک بوو کە سەرپەرشتیکردنی گەشتێکی خێوەتگەیی قوتابخانەی دەکرد بەڵام بەهۆی هەورە برووسکەوە تێکچوو. دواتر ڕیچارد بڕێک پارەی هاوکاری وەرگرت بۆ درووستکردنی هۆستل بۆ شاخەوانەکانی ئەو قوتابخانەی کە لێوەی دەرسی دەگووتەوە.[١٣]

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٢، لە قەڵای ئەلتینا، هەر لەلایەن ڕیچارد شریمان یەکەم هۆستلی هاوشێوەی هۆستلەکانی ئەمڕۆ درووست کرا، کە ئێستا بۆتە مۆزەخانە.[١٤][١٥] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، لە جەنگی جیهانیی یەکەم لەگەڵ ئاگربەستی کریسمس لە بەرەی ڕۆژاوا ئەوا شیرمان بیرۆکەی ئەوەی بۆهات کە شوێنێک هەبێت گەنجە تێگەیشتووەکانی جیهان کۆببنەوە و لەوێوە یەکتری بناسن. لە ساڵی ١٩١٩، شیرمان کۆمەڵەی هۆستلی گەنجانی ئەڵمانی دامەزراند.

لە ساڵی ١٩٣٢، لە ئەڵمانیا زیاتر لە ٢٠٠٠ هۆستل پێشوازیان لە میوانەکان دەکرد، لە ماوەی ئەو ساڵەدا ٤.٥ ملیۆن میوانیان لە خۆگرت.[١٥] لە تشرینی یەکەمی ١٩٣٢، فیدراسیۆنی هۆستلی گەنجانی نێونەتەوەیی (ئێستا بۆتە هۆستلی نێونەتەوەیی) دامەزرا، ئەم ڕێکخراوە لە ٩٠ کۆمەڵە و نوێنەرایەتیکردنی زیاتر لە ٤،٥٠٠ هۆستل دەکات لە ٨٠ وڵاتی جیهان.[١٥]

لە ساڵی ١٩٣٦، فرانکلین ڕۆزڤێڵت بوو بە سەرۆکی شانازی (فەخری) AYH (ئێستا بۆتە: هۆستلی نێونەتەوەیی ئەمریکا)، دواتر ناوبراو بوو بە سەرۆکی ئەمریکا. فرانکلین پێی وابوو کە هۆستل لە قوتابخانە زیاتر گەنجان فێردەکات.[١٦]

لە ماوەی جەنگی جیهانیی دووەم، چەندین هۆستل بەشێوەی کاتی داخران،[١٦] بەشێکیشیان بوونە شوێنی ڕێکخراوی گەنجانی هیتلەر.[١٧] لە ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەددەی بیستەم، هۆستلەکان بووژانەوەیان بەخۆوە دیت.[١٥] لە ماوەی قەیرانی وزەی ١٩٧٠، بازاڕی هۆستلەکان دابەزی.[١٥] لەماوەی قەیرانەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ی ئەمریکا، هۆستلەکان لە گەشەکردنی بەردەوامدا بوون ئەمەش بەهۆی هەرزانی نرخەوە بوو.[١٨] دواتریش کە قەیرانەکە سەرتاسەری جیهانی گرتەوە، پیشەسازی و بازاڕی هۆستل گەشەی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەتایبەت لە نیویۆرک، ڕۆما، بۆینس ئایرس و میامی.[١٩] هەرچەندە دواتر یاساکان وایانکرد کە بازاڕی هۆستل لە نیویۆرک ستی پاشەکشە بکات.[٢٠][٢١]

کێشەکان[دەستکاری]

میوانەکانی ھۆستل ئامۆژگاری دەکرێن کە بە ئاکار/ئیتیکەوە ڕەفتار بکەن لەکاتی ڕوودانی ھەر کێشەیەک لەناو ھۆستل[٢٢] لەوانە:

  • پاراستنی تایبەتمەندی کەسیی کەمە لە ھۆستل بەراورد بە ھۆتێل. لە ھۆستل ژووری نووستن، حەمام، شوێنی پشوودان بەھاوبەشی تەرخان دەکرێت بۆ میوانەکان ھەر لەبەر ئەوەش پاراستنی تایبەتمەندی کەسیی لەئاستێکی باشدا نییە. لەبەرامبەردا بەشکردنی شوێنی پشوودان و مانەوە ئەوا وایکردووە خەڵکی نامۆ بەیەکتری بناسێنێت و ئاسانتر بتوانن گفتووگۆ بکەن، هاوکات ھاوڕێی نوێ دروست بکەن. ھەندێک لە ھۆستلەکان ھاندانی زیاتر دەدەنە میوانەکانیان بۆ ئەوەی کۆمەڵایەتیی بن ئەمەش لەڕێگای تێکەڵکردنی میوانەکان، ئەنجامدانی چالاکی و ھاوبەشیکردنی شوێنی پشوودان؛ شوێنی پشوودان زیاتر کورسی، قەنەفە، تەلەڤیزیۆن، کافێ، کتێبخانە، بۆرد یان مێزی یاریکردنی ھاوبەشی لێیە لەپاڵ کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت.
  • زۆرینەی ھۆستلەکان چێشتخانەیەکی ھاوبەشییان ھەیە بۆ میوانەکانیان کە لەوێوە میوان دەتوانێت خواردن بۆخۆی ئامادەبکات و ھەروەھا خواردنەکانی ھەڵبگرێت لە بەفرگرێکی ھاوبەش. ھەندێ لە ھۆستلەکان شوێنی تایبەتیان داناوە کە ئەگەر میوانێک خواردنێک جێبھێڵێت و بەخۆڕایی بیبەخشێتە میوانەکانی دیکە. لە ھۆستلەکان ڕەنگە خواردن دزیش ھەبێت، لەبەر ئەوەی چێشتخانە و بەفرگرەکە بۆ ھەمووانە.[٢٣]
  • بێزاربوون و ھەراسانبوون لەکاتی خەوتن ڕەنگە تووشی میوانەکان بێت لە ھۆستل، بەھۆی پڕخەکردنی میوانەکانی دیکە لەکاتی خەوتن یانیش بەھۆی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ھەندێ ھۆستل تا نیوەی شەو بەردەوامیی دەبێت، ھەندێک ھۆستل چالاکییەکانیان لە کاتژمێر ١٠ی شەو دەوەستێنن. یاخوود درەنگ گەڕانەوەی میوانەکان، دانەخستنی گڵۆپ بۆ خوێندنەوەی کتێب. بۆ دوور کەوتنەوە لەو کێشانە، زۆرێک لە میوانەکان لۆکە/پەمۆی تایبەت دەخەنە گوێیانەوە و بە پەڕۆی تایبەتەوە چاویان دەبەستن لەپێناو خەوێکی ئاسوودە.

ھۆستل لە کەلتووردا[دەستکاری]

یاریکردن و چالاکی کۆمەڵایەتی لە ھۆڵی پشوودانی ھۆستلێک.

لە فیلمە سینەمایییەکان ھۆستل بە دوو جۆر پشاندراوە:

  1. شوێنێکی خۆش بۆ مانەوەی گەنجان، لە فیلمەکانی
    • The Journey of Jared Price
    • A Map for Saturday
  2. شوێنێکی ترسناک بۆ مانەوەی گەشتیاران
    • Hostel، ساڵی ٢٠٠٥
    • Hostel، بەشی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gates، Tom (December 11, 2014). "21 more crazy party hostels around the world". Matador Network. 
  2. ^ "7 Types of Hostels – Introduction to Youth Hostels, Boutique, Party, and 5 Star Hostels". HostelGeeks. 14 January 2020. 
  3. ^ OKONA، NNEKA M. (October 28, 2015). "Ultra-Cool, Ultra-Cheap Stays That Will Change Your Mind About Hostels". Travel + Leisure. 
  4. ^ Schwartz، Karen (July 28, 2015). "Boutique Hostels Are Giving Travelers New Options". New York Times. 
  5. ^ Underwood، Brent (July 14, 2016). "Why Millennials (And Investors) Are Flocking To U.S. Hostels". Forbes. 
  6. ^ "European Tourist Hostel Report". Savills. 26 January 2016. 
  7. ^ Mohn، Tanya (May 16, 2016). "Hostels Are More Popular Than Ever Among Travel-Leaning Millennials". Forbes. 
  8. ^ Ram، Aliya (December 27, 2016). "Millennial business travellers promise growth in hostel trade". Financial Times. 
  9. ^ King، Danny (May 1, 2018). "Hotel-hostel chainlets lead with their food and drink offerings". Travel Weekly. 
  10. ^ Spector، Nicole (August 3, 2019). "Move over, Airbnb. These days, hostels are good for the 'Gram and your wallet.". NBC News. 
  11. ^ "Tourism research and data - Ministry of Business, Innovation & Employment". MBIE.govt.nz. 
  12. ^ "Homepage - Ministry of Business, Innovation and Employment". TourismResearch.govt.nz. 
  13. ^ Hanke، Stefanie (December 12, 2011). "Vater des Jugendherbergswerks". Preußische Allgemeine Zeitung. 
  14. ^ "German Youth Hostels Get a Makeover". Deutsche Welle. November 18, 2007. 
  15. ^ ی ا ب پ ت "History of Hostelling". Hostelling International USA. 
  16. ^ ی ا "History of Hostelling". Hostelling International USA. 
  17. ^ Hanke، Stefanie (December 12, 2011). "Vater des Jugendherbergswerks". Preußische Allgemeine Zeitung. 
  18. ^ "European Tourist Hostel Report". Savills. 26 January 2016. 
  19. ^ Laboy، Suzette (May 16, 2008). "South Beach becoming backpacker hot spot". Seattle Times. Associated Press. 
  20. ^ Honan، Katie (August 12, 2019). "New York City Considers Lifting Hostel Ban to Lure More Tourists". The Wall Street Journal. 
  21. ^ Josephs، Leslie (November 30, 2016). "Why New York doesn't have hostels". Quartz Media. 
  22. ^ DEERE، KIKI (October 23, 2014). "Top 10 hostel rules: the don'ts of staying in a dorm room". Lonely Planet. 
  23. ^ MCCROSKRIE، KRISTEN (August 15, 2014). "7 hostel horrors and how to deal with them". The Sydney Morning Herald.