ھایکیو!!

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھایکیو (بە ژاپۆنی: ハイキュー!!) زنجیرەیەکی شۆنن مانگای ژاپۆنییە، کە لەلایەن ھارویچی فوروداتێ نووسراوە و وێناکراوە، ئەم کۆمەڵەیە بۆ یەکەمجار لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە بابەتێکدا لە گۆڤاری Jump Next! بڵاوکراوەتەوە و لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٢ەوە لەلایەن شوێشا لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاوکراوەتەوە. لەسەر بنەمای وەشانی مانگای زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێ کە ٢٥ ئەڵقەیە، لە دەرھێنانی سوسومو میتسوناکا و لەلایەن ستۆدیۆی بەرھەمھێنانی ئای جی بەرھەمھێنراوە. وەرزی دووەمی ئەنیمێکە لە مانگی تشرینی یەکەم تا ئازاری ٢٠١٥ پەخشکرا، وەرزی سێیەمیش لە مانگی تشرینی یەکەم تا کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پەخشکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Haikyu!!»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣.