ھاری پۆتەر (کەسایەتیی خەیاڵی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە کەسایەتییە خەیاڵییەکەی ھاری پۆتەر نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھاری پۆتەر (ڕوونکردنەوە).

ھاری پۆتەر
کەسایەتی ھاری پۆتەر
Harry Potter character poster.jpg
دانیال ڕادکلیف وەک ھاری پۆتەر لە پیرۆزییە بکوژەکان - بەشی دووەم
یەکەم دەرکەوتنھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە (١٩٩٧)
دوایین دەرکەوتنھاری پۆتەر و پیرۆزییە بکوژەکان (٢٠٠٧)
دروستکەرجەی کەی ڕۆولینگ
ڕۆڵگێڕدراوە لەلایەندانیال ڕادکلیف
دەنگجۆو سۆوەربەتس (یاری ڤیدیۆی ١)
تۆم ئاتنبۆرۆ (یاری ڤیدیۆی ٢–٣)
دانیێڵ لارنەر (یاری ڤیدیۆی ٤)
ئادەم سۆپ (یاری ڤیدیۆی ٥–٧)
کایڵ مەککاڕڵی (Wizards Unite)[١]
خانەگریفیندۆر
ناوی تەواوھاری جەیمس پۆتەر
نازناوەکانئەو کوڕەی کە ژیا
ھەڵبژێردراوەکە
زانیاری
خێزانجەیمس پۆتەر (باوک)
لیلی پۆتەر (دایک)
ھاوسەر(ەکان)جینی ویزڵی
مناڵەکانجەیمس سیرییەس پۆتەر
ئاڵبەس سێڤەرەس پۆتەر
لیلی لونا پۆتەر
خزمەکانپێتونیا دورزڵی (پوور)
ڤێرنن دورزڵی (خاڵ)
دەدڵی دورزڵی (خاڵۆزا)
لەدایکبووی٣١ی تەممووزی ١٩٨٠

ھاری جەیمس پۆتەر کارەکتەرێکی خەیاڵییە و کارەکتەری سەرەکییە لە زنجیرە کتێبەکانی جەی کەی ڕۆولینگ بەھەمان ناوەوە. زۆرینەی چیرۆکی کتێبەکان باسی حەوت ساڵی ژیانی ھاری ھەتیو ئەکات، کە لە یازدەیەمین ڕۆژی لەدایکبوونیدا، ئەزانێت کە جادووگەرە. بەم شێوەیە، لە قوتابخانەی ھۆگوارتس بۆ جادووگەری ئەخوێنێت بۆ فێربوونی جادوو لەژێر ڕابەری بەڕێوبەری میھرەبان ئەڵبەس دەمبڵدۆر و مامۆستاکانی دیکە لەگەڵ ھاوڕێ نزیکەکانی ڕۆن ویزڵی و ھێرمۆینی گرەینجەر. ھاری بۆی دەرئەکەوێت کە بەناوبانگە لە کۆمەڵگە جادوویییەکەی ڕۆمانەکە، و چارەنووسی بە لۆرد ڤۆڵدمۆرتەوە بەستراوەتەوە – جادووگەری ڕەشی ترسێنەری ناسراو و بکوژی دایک و باوکی، لیلی و جەیمس. زنجیرە فیلم و کتێبەکە باسی ناڕەحەتییەکانی ھاری ئەکات لە خۆگونجاندنی لەگەڵ جیھانی جادووگەری و بەزاندنی ڤۆڵدمۆرت. ھاری بە نیشانەیەکی گەورەی دونیای خەیاڵ دانراوە و لەلایەن زۆرینەی ڕەخنەگران، خوێنەران، و ھەوادارن بەیەکێک لە باشترین کارەکتەرەکانی ئەدەب و فیلم دانراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]