ھادیزاتو مانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھادیزاتو مانی.

ھادیزاتو مانی (لەدایکبووی ١٩٨٤) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی نێجیرییە،[١] کە بۆ ئازاکردنی خۆی لە کۆیلایەتی لەبەردەم دادگا جەنگا.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.

ژیان[دەستکاری]

مانی لە ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە لە نێجیریا. کاتێک تەمەنی دوانزدە ساڵان بووە ئەوا بە ٥٠٠ دۆلار بە پیاوێک فرۆشراوە. گەرچی لەوەتەی ٢٠٠٣، لە نێجیریا کۆیلایەتی قەدەغەکراوە بەڵام ھێشتا بوونی ماوە. ھادیزاتو دەبوو ئاگاداری سێ منداڵی گەورەکەی بووایە، کاتێک ھاوسەرگیریشی کرد ئەوا گەورەکەی سکاڵای تۆمارکرد و خۆی بەھاوسەری ھادیزاتو دەزانی. بەم ھۆیەوە مانی شەش مانگ زیندانیکرا بەلام لەکۆتایی توانی کەیسەکەی بباتەوە.[٣]

دوای بردنەوەی دادگا، ئەوا توانی بڕێ ٢٠ ھەزار دۆلار قەرەبوو وەربگرێت. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا بەھۆی بوێری و چاونەترسییەوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩، ناوی چووە لیستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسی جیھان لەلایەن گۆڤاری تایم.[٣][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hadizatou Mani, Nigerien Slavery Survivor & Human Rights Activist، ماڵپەڕی talkingpeople، ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ No more ‘fifth wife’ sex slaves and maids, Niger’s top court rules، ماڵپەڕی sabcnews، ڕۆژی 20 March 2019 نووسراوە.
  3. ^ ئ ا Salbi, Zainab (30 April 2009). "Hadizatou Mani - The 2009 TIME 100 - TIME". TIME.com. Retrieved 31ی Marchی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Hadizatou Mani 2009 International Women of Courage Award". DipNote. Archived from the original on 2009-05-02.
  5. ^ First Lady hugs Mani[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]