لایتینگ ماکوین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڵایتینگ ماکوینەوە ڕەوانە کراوە)
لایتینگ ماکوین
کەسایەتی ئۆتۆمۆبیلەکان
یەکەم دەرکەوتنئۆتۆمۆبیلەکان (٢٠٠٦)
کۆتا دەرکەوتنئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگا
دروستکەرجۆن لاسیتەر
زانیاری
نەتەوەئەمریکی

لایتینگ ماکوین (بە ئینگلیزی: Lighting McQueen) ئۆتۆمۆبیلێکی خەیاڵیی مرۆڤدۆستە کە پاڵەوانی پاشکۆی ئەنیمەیشنی پیکسارە بەناوی ئۆتۆمۆبیلەکان، لەنێویاندا ئۆتۆمۆبیلەکان (٢٠٠٦)، ئۆتۆمۆبیلەکان ٢ و ئۆتۆمۆبیلەکان ٣. ھەروەھا لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی Cars Toons و Cars on the Road دەردەکەوێت. ماکوین کەسایەتیی یاریکردنە لە ھەریەک لە بەشەکانی یارییە ڤیدیۆییەکانی ئۆتۆمۆبیلەکان و لە یارییە ڤیدیۆییەکانی دیکەی دیزنی و پیکساردا. شایانی باسە لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی فیلمەکە، جۆن لاسیتەر لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز کۆبووەوە و لەم دیدارەدا کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز دیزاینی فیلمی لایتنینگ ماکوینیان گرتە ئەستۆ، کە بەشداری لە فیلمی ٢٤ کاتژمێری لێمانس دەکات لە فیلمی ئۆتۆمبێلەکانی ٢. ھەندێک پێیان وایە ناوەکەی لە ستیڤ ماکوین وەرگیراوە، بەڵام بەگوێرەی کۆمپانیای پیکسار ناوەکەی لە ناوی گلێن ماکوین وەرگیراوە کە یەکێک بووە لە ئەنیمەیتەرەکانی پێشووی پیکسار و لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دوایی کردووە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]