بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گێڕانەوەی کەسی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارلۆت برۆنتی، نووسەری کتێبی جین ئایر کە بە «نموونەی کلاسیکی گێڕانەوەی کەسی یەکەم» ناسراوە.

گێڕانەوەی کەسی یەکەم (ھەروەھا ناسراوە بە دیدگای کەسی یەکەم) شێوازێکی چیرۆکگێڕانەوەیە کە تێیدا چیرۆکنووسێک ڕووداوەکان لە ڕوانگەی کەسیی ئەو چیرۆکنووسە خۆیەوە دەگێڕێتەوە، بە بەکارھێنانی ڕێزمانی کەسی یەکەمی وەک وەک «من»، «خۆم»، «کردم» و ھتد (ھەروەھا بە شێوەی کۆیی: «ئێمە»، «خۆمان»، ھتد).[١][٢] دەبێت لەلایەن کارەکتەری کەسی یەکەمەوە بگێڕدرێتەوە، وەک پاڵەوان (یان کارەکتەری چەقی تر)، دووبارە گێڕەرەوە، شایەتحاڵ،[٣] یان کارەکتەری دەوروبەر.[٤][٥] یانیش لە میدیای چیرۆکگێڕانی بینراودا (وەک ڤیدیۆ، تەلەڤیزیۆن یان فیلم)، ڕوانگەی کەسی یەکەم ڕوانگەیەکی وێنەیییە کە لە ڕێگەی گۆڕەپانی بینراوی کارەکتەرێکەوە دروست دەکرێت.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Overview: First-person narrative". Oxford Reference. Retrieved 18 June 2017.
  2. ^ Grammarly, https://www.grammarly.com/blog/first-second-and-third-person/#:~:text=We%2C%20us%2C%20our%2Cand,%2C%20my%2C%20mine%20and%20myself."
  3. ^ "Point of View and Narrative Voice". Literary Analysis. Ohio University. Archived from the original on 28 June 2017. Retrieved 18 June 2017.
  4. ^ "Literature Glossary - First-person Narration". Shmoop (بە ئینگلیزی). Retrieved 18 June 2017.
  5. ^ Stanzel, F.K. (13 March 1986). A Theory of Narrative. CUP Archive. p. 208. ISBN 978-0-521-31063-5.