گۆریس
گۆریس | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٧٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | Գորիս |
زمانی فەرمی | زمانی ئەرمەنی |
وڵات | ئەرمەنستان |
پایتەختی | Zangezursky Uyezd، Goris rayon |
دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای سیونیک |
ناوچەی کاتی | UTC+04:00 |
پۆتانی شوێن | ٣٩°٣٠′٤٠″N ٤٦°٢٠′٣٠″E |
دانیشتووان | ٢٠٬٥٩١ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٣٧٠ مەتر |
خوشکەشارەکان | Vienne، Niasviž |
ھاوسنوورە لەگەڵ | Verishen |
ڕووبەر | ٣٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 3201–3205 |
وێبگە | https://goriscity.am |
شوێنەوارەکان | Cultural heritage monuments in Goris, Syunik |
Time of earliest written record | ١ی کانوونی دووەمی ٠٩٩٥ |
کۆدی تەلەفۆن | (284) |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 52 |
![]() | |
گۆریس (بە ئەرمەنی: Գորիս) شارۆچکەیەکە و ناوەندی کۆمەڵگەی شارستانی گۆریسە، لە پارێزگای سیونیک لە باشووری ئەرمەنستان. دەکەوێتە دۆڵی ڕووباری گۆریس (یان ڤاراراک)، ٢٥٤ کم لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستانەوە دوورە و ٦٧ کم لە کاپانی پایتەختی پارێزگاکە دوورە.[١] گۆریس دووەم گەورەترین شاری سیونیکە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە. لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١دا ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٠٥٩١ کەس بووە.[٢] لەکاتێکدا لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١دا ٢٣٢٦١ کەس بووە، بەڵام بەپێی خەمڵاندنی فەرمی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی گۆریس ٢٠٣٠٠ کەس بووە.[٣] گۆریس شوێنی نیشتەجێبوونی ئەپستۆریای سیونیکە لە کەنیسەی نێردراوی ئەرمەنستان.
دانیشتووان
[دەستکاری]
لە ئێستادا دانیشتووانی گۆریس بە تەواوی ئەرمەنین. بەڵام لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە ژمارەی دانیشتووانەکە وردە وردە تووشی کەمبوونەوە بوو.
تا کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم، ٧٤٫٦٪ی دانیشتووانی گۆریس بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٨٩٧ ئەرمەنی نەتەوەیی بوون. ئەم ژمارەیە دوای سۆڤیەتکردنی ئەرمینیا گەشەی کرد و لە سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦دا گەیشتە ٩٨٫١٪.
بەپێی بڵاوکراوەی ساڵنامەی قەوقازی ساڵی ١٩١٦، گۆریس لە ساڵی ١٩١٦ ژمارەی دانیشتووانی ٢٢٠١ کەس بووە، کە ١٧٢٤ ئەرمەنی (٧٨٫٣٪)، ٢٠٢ موسڵمانی شیعە (٩٫٢٪) و ١٩٦ ڕووسی (٨٫٩٪).[٤]
لێرەدا ھێڵی کاتی دانیشتووانی گۆریس لە ساڵی ١٨٧٠ەوە دەخەینە ڕوو:[٥][٦][٧][٨][٤]
|
|
|
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ UNECE (٢٠١٩). Smart Sustainable City Profile for Goris, Armenia. New York and Geneva: United Nations. ژپنک ٩٧٨٩٢١٠٤٥١٥٩٨.
- ^ «2011 Armenia census, Syunik Province» (PDF). National Statistical Service of the Republic of Armenia.
- ^ «Population estimate of Armenia as of 01.01.2016» (PDF).
- ^ ئ ا Кавказский календарь на 1917 год [Caucasian calendar for 1917] (بە Russian) (چاپی 72nd). Tiflis: Tipografiya kantselyarii Ye.I.V. na Kavkaze, kazenny dom. ١٩١٧. لاپەڕە ١٩٠–١٩٧. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Հայաստանի Հանրապետության բնակավայրերի բառարան» (PDF). Armenian State Cadaste. 2008. لاپەڕە ٦٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Демоскоп Weekly - Приложение. Справочник статистических показателей». demoscope.ru.
- ^ «Зангезурский уезд 1926». ethno-kavkaz.narod.ru.
- ^ http://armstat.am/file/doc/99483273.pdf