بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گۆدزێلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆریەتییە نوێیەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

گۆدزێلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆرییەتە نوێیییەکە (بە ئینگلیزی: Godzilla x Kong: The New Empire) فیلمێکی ئەھریمەنیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە دەرھێنانی ئادەم وینگاردە. بەرھەمھێنانی لەلایەن کۆمپانیای لێجندەری پیکچەرز و دابەشکردنی لەلایەن وارنەر برۆس پیکچەرز، بۆکراوە، درێژەی فیلمی گۆدزێلا دژی کۆنگ (٢٠٢١)ە و پێنجەمین فیلمە لە زنجیرەی مۆنستەرڤێرس، ھەروەھا وەک ٣٨ھەمین فیلمی زنجیرەی گۆدزێلا و ١٣ھەمین فیلمی زنجیرەی کینگ کۆنگ کاری کردووە. لەم فیلمەدا ڕیبێکا ھۆڵ و برایان تایری ھێنری و دان ستیڤنز و کایلی ھۆتل و ئەلێکس فێرنز و فالا چێن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ھۆڵ و ھێنری و ھۆتل ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی پێشوو دووبارە دەکەنەوە. لە فیلمەکەدا کۆنگ لە زەوی ھڵۆڵدا زیاتر لە جۆرەکانی وەک خۆی ڕووبەڕوو دەبێتەوە و دەبێت جارێکی دیکە لەگەڵ گۆدزیلا یەکبگرێتەوە بۆ ئەوەی پاشای ستەمکاری سکار و شیمۆی بەھێز و بەستەڵەکی ھەناسەدەر لە داگیرکردنی ڕووی زەوی ڕابگرێت.

دوای سەرکەوتنی فیلمی گۆدێلا دژی کۆنگ لە کاتی پەتای کۆڤید-١٩ لە بۆکس ئۆفیس و ستریمینگ، لێجندەری لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ بەدواداچوونی فیلمەکەی ڕاگەیاند و لە کۆتایی ئەو ساڵەدا دەست بە وێنەگرتنی کرد. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا کە وینگارد دەگەڕێتەوە بۆ کاری دەرھێنان و ستیڤنز وەک ڕۆڵی سەرەکی دێتەوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٢ لە گۆڵد کۆست دەستیپێکرد و لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ تەواو بوو.

فیلمی گۆدزێلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆرییەتە نوێیەکە بۆ یەکەمجار لە شانۆی چینی گراومان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ و لە ٢٩ی ئازار لە ئەمریکا نمایشکرا. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا، داھاتی زیاتر لە ٥٧٠ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە بە بوودجەیەکی ١٣٥–١٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و چەندین بەربەستی تێپەڕاندووە، لەوانە دووەم فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠٢٤ە، زۆرترین داھاتی فیلمی مۆنستەرڤێرس و زۆرترین داھاتی فیلمی گۆدزیلا و کینگ کۆنگە. بەدواداچوونێکی لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

وێنەگرتن[دەستکاری]

وێنەگرتنی سەرەکی لە کەناری گۆڵد کۆست لە کوینزلاندی لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد.[١] لە سەرەتای بەرھەمھێنانی فیلمەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە بن سێرێسین وەک دەرھێنەری وێنەگری گەڕاوەتەوە.[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، باس لەوە کرا کە وێنەگرتن لە ئوسترالیا تەواو بووە و تیمی فیلمەکە ناونیشانی فیلمەکەی ئاشکرا کرد، لەو کاتەدا، وەک گۆدزیلا و کۆنگ ناویان دەھێنا.[٣]

میدیای ماڵەوە[دەستکاری]

فیلمەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤ لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان نمایشکرا و بریار بوو لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەسەر بلوڕەی و دیڤیدی و ئاڵترا ئێچ دی بلوڕەی نمایش بکرێت.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Paz, Maggie Dela (July 29, 2022). "Legendary's Godzilla vs. Kong Sequel Begins Production in Australia". Comingsoon.net. Archived from the original on July 29, 2022. Retrieved July 29, 2022.
  2. ^ Nash, Anthony (August 2, 2022). "Godzilla vs. Kong Sequel Gets Working Title". Comingsoon.net. Archived from the original on August 16, 2022. Retrieved August 16, 2022.
  3. ^ Jackson, James; Whitbrook, Gordon (November 11, 2022). "The Next Godzilla Movie Has an Unsurprising Title". Gizmodo. Archived from the original on November 12, 2022. Retrieved November 12, 2022.
  4. ^ Taylor, Drew (May 7, 2024). "'Godzilla x Kong: The New Empire' Sets Digital, 4K Blu-ray and DVD Release". TheWrap. Archived from the original on May 8, 2024. Retrieved May 7, 2024.