مەگنۆلیا
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
مەگنۆلیا کە لە خێزانی مەگنۆلیاسەکانە، بە ھەردوو جۆری دەوەن و درەختەکانەوە، لە ناوچەکانی ئەمریکا و ئاسیادا دەڕوێت و ھەردوو جۆری ھەمیشەسەوز و گەڵاوەریوی ھەیە. گوڵەکانی ئەم درەختە سپی و زەرد و سوور و پەمەیی و مۆرن و لە سەرەتای وەرزی بەھاردا خونچە دەکەن.
مەگنۆلیا جۆرە ڕوەکێکی دێرینە و بەر ھەنگەکان دروستبوون. زانایان پێیان وایە ئەم گوڵە بەھۆی قالۆچەکانەوە پیتێنراوە، بۆ خۆپاراستنیشی لەو قالۆنچانە، بەشی مێینەی گوڵەکە زۆر ئەستوورە.[١][٢]
نموونەی بەبەردبووی M.acuminata دۆزراوەتەوە کە بۆ بیست ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. شێوە و ڕوخساری مەگنۆلیا بەوە دەناسرێتەوە کە ھەر لە کۆنەوە ھیچ گۆڕانکارییەک بەسەر شێوەکەیدا نەھاتووە و وەک خۆی ماوەتەوە. پەڕەی گوڵەکانیان زیاتر بەلای گۆپکەی ناوەڕاستی گوڵەکەوە چەماوەتەوە و شێوەیەکی داخراویان ھەیە. بەشی دەرەوەی گەڵاکە تایبەتمەند نەبووە و پێی دەگوترێت (tepal).
خاکی گونجاو بۆ گەشەکردن
[دەستکاری]ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مەگنۆلیاکان پێویستیان بە خاکێکی شێدار و دێمی ھەیە کە بە ماددە ئەندامییەکان دەوڵەمەند بێت، زۆربەی مەگنۆلیاکان لە خاکێکی ھاوکێش (نە ترش نە تفت)یان لە خاکێکی کەمێک ترشدا لە ph ی ٥٫٥–٦٫٥ دا دەڕوێن.
وەرزی ڕوان
[دەستکاری]ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
گوڵی مەگنۆلیا لەنێوان مانگی شوبات بۆ مانگی حوزەیران دەردەکەوێت، بەگوێرەی جۆرەکانی. نموونەی ئەو گوڵە مەگنۆلیایانەی کە لە کۆتایییەکانی وەرزی بەھار و ماوەی وەرزی ھاویندا دەردەکەون بریتین لە ئۆیاما مەگنۆلیا و مەگنۆلیا گەڵاپانەکان.
گەڵاکان
[دەستکاری]ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
گەڵای مەگنۆلیاکان درەوشاوە و سەوز و شێوە چەرمین و شێوەیەکی گۆیی یاخود ڕمییان ھەیە. گەڵاکانی سەر درەختی مەگنۆلیا شێوەیەکی سادەیان ھەیە کە بە دوای یەکدا لەسەر قەدە دارینەکەی ڕیز بوون. گەڵای مەگنۆلیاکان نزیکەی ٥ بۆ ٨ سم یان ١٢ بۆ ١٨ سم درێژن و زیاتر لە ٥ بۆ ١٢ سم پانن. ھەموو مەگنۆلیاکان خاوەن گەڵایەکی پەراوێز و نەرمن.
مەگنۆلیا لە کولتووردا
[دەستکاری]ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مەگنۆلیاکان ھێما (symbol)ن بۆ
- گوڵی مەگنۆلیای سپی: پاکی و بێگەردی
- گوڵی مەگنولیای پەمەیی: گەنجی، بێتاوانی و خۆشبەختی
- گوڵی مەگنۆلیای مۆر: بەختێکی باش و تەندروستی باش
- گوڵی مەگنۆلیای سەوز: بەختەوەری، گەنجی، تەندروستی و چارەنووسێکی باش.
- مەگنۆلیا گوڵێکی ڕەسەنی ھەردووک لە (میسیسپی، لۆویسیانە) و زۆر و زەوەندەییی لە میسیسیپی بووەتە ھۆی ئەوەی بە «ویلایەتی مەگنۆلیا» ناوزەد بکرێت و لە ئاڵای ویلایەتەکەشدا ڕەنگی داوەتەوە. گوڵی مەگنۆلیا بە ناسنامەی یەکێک لە شارەکانی ویلایەتەکەش دادەنرێت و شاری (ھاوستۆن) بە شاری مەگنۆلیا ناسراوە.
- مەگنۆلیای سیبۆڵدی بە گوڵی نیشتمانیی کۆریای باکوور دادەندرێت.
- مەگنۆلیای سیبۆڵدی بە گوڵی ڕەسەنی گانگنام دادەندرێت.
جۆرەکان
[دەستکاری]ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
چەندەھا جۆر لە گوڵی مەگنولیا لە سەرانسەری دونیادا بوونی ھەیە، لەوانە مەگنولیای (ئەستێرە (ستێللا)، چینی، باشووری، لیلیفلورا، سویتبای، یولان، فیگۆ، کۆبەس، تاد) بەڵام جوانترین و دڵگیرترینیان مەگنۆلیای (دێنوداتا)یە. مەگنۆلیاکان درەختی گەڵاوەریوی گەورە یاخود دەوەنی بچووکن و شێوەیەکی کوپی و ڕێکیان ھەیە. ڕەنگی گوڵەکانیان کرێمی و سپی شیرین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Magnolia grandiflora Flower Oil»، Definitions، Qeios، 2020-02-07، لە 2022-08-14 ھێنراوە
- ^ Mason، Frank R. (1910-01). «COLLECTING BEETLES IN MEXICO». The Canadian Entomologist. 42 (1): 22–24. doi:10.4039/ent4222-1. ISSN 0008-347X.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەگنۆلیا تێدایە. |