بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گرێی ئۆسلەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گرێی ئۆسلەر
برینەکانی ئۆسلەر کە دۆزراونەتەوە لە دەست و پەنجەی پیاوێکی ٤٣ ساڵی تووشبوو بە ھەوکردنی بەکتریا لە ناوپۆشی دڵ.
Differential diagnosisدرمە ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ

گرێکانی ئۆسلەر بریتین لە برینی ئازاربەخش و سوورھەڵگەڕاو و بەرزبووەوە کە لەسەر دەست و پێیەکان دەبینرێن؛ کە پەیوەندیان بە کۆمەڵێک حاڵەتەوە ھەیە، لەوانە ئینفێکتڤ ئیندۆکاردایتس (واتا ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ بەھۆی تەشەناوە)، ھەروەھا بەھۆی نیشتنی ئاوێتەی بەرگری (دژەتەن و دژەپەیداکەر) دروست دەبن. بوونی ئەوان پێناسەیەکی ھێمای ئۆسلەرە.[١]

ھۆکارەکان

[دەستکاری]

گرێکانی ئۆسلەر لە ئەنجامی نیشتنی ئاوێتەکانی بەرگرییەوە پەیدا دەبن.[٢] ئەو وەڵامدانەوە ھەوکردنەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت سەردەکێشێت بۆ ئاوسان و سووربوونەوە و ئازار کە تایبەتمەندی ئەم برینانەن.

گرێکان بە شێوەیەکی باو ئاماژەن بۆ ھەوکردنی بەکتریایی ناوپۆشی دڵ.[٣] ١٠–٢٥٪ی نەخۆشانی ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ تووشی گرێی ئۆسلەر دەبن.[٤] ھێماکانی تری ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ بریتین لە پەڵەی ڕۆز و برینەکانی جەینوەی. ئەوەی دواتریان، کە لەناو لەپی دەست و قاچیشدا ڕوودەدەن، دەتوانرێت لە گرێکانی ئۆسلەر جیابکرێتەوە، چونکە تێندەر نین (واتا ئازاربەخش لە کاتی دەست لێدان).[٢]

دەتوانرێت گرێکانی ئۆسلەر لەمانەش ببینرێن

ئیتیمۆلۆژی

[دەستکاری]

گرێکانی ئۆسلەر بە ناوی بەڕێز ویلیام ئۆسلەرەوە ناونراون کە ئەوانی پێناسەکردووە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا.[٥] ئەو بە «پەڵەی کاتی سووربوونەوەی گرێیێکی ئازاربەخش، بە شێوەیەکی سەرەکی لە پێستی دەست و قاچەکاندا» وەسفی کردوون.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. "Osler sign" لە فەرھەنگی دۆرلەند
  2. 1 2 Farrior، JB؛ Silverman، ME (ئابی ١٩٧٦). «A consideration of the differences between a Janeway's lesion and an Osler's node in infectious endocarditis» (PDF). Chest. ٧٠ (2): ٢٣٩–٤٣. doi:١٠.١٣٧٨/chest.٧٠.٢.٢٣٩. PMID ٩٤٧٦٨٨. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. "Osler nodes" لە فەرھەنگی دۆرلەند
  4. «Endocarditis». The Lecturio Medical Concept Library. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 627:attempt to compare two nil values.
  6. «Osler's Node and Janeway Lesions». National Center for Biotechnology Information, U.S. National Library of Medicine. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.