بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گادزیلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆریەتییە نوێیەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

گۆدزێلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆرییەتە نوێیییەکە (بە ئینگلیزی: Godzilla x Kong: The New Empire) فیلمێکی ئەھریمەنیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە دەرھێنانی ئادەم وینگاردە. بەرھەمھێنانی لەلایەن کۆمپانیای لێجندەری پیکچەرز و دابەشکردنی لەلایەن وارنەر برۆس پیکچەرز، بۆکراوە، درێژەی فیلمی گۆدزێلا دژی کۆنگ (٢٠٢١)ە و پێنجەمین فیلمە لە زنجیرەی مۆنستەرڤێرس، ھەروەھا وەک ٣٨ھەمین فیلمی زنجیرەی گۆدزێلا و ١٣ھەمین فیلمی زنجیرەی کینگ کۆنگ کاری کردووە. لەم فیلمەدا ڕیبێکا ھۆڵ و برایان تایری ھێنری و دان ستیڤنز و کایلی ھۆتل و ئەلێکس فێرنز و فالا چێن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ھۆڵ و ھێنری و ھۆتل ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی پێشوو دووبارە دەکەنەوە. لە فیلمەکەدا کۆنگ لە زەوی ھڵۆڵدا زیاتر لە جۆرەکانی وەک خۆی ڕووبەڕوو دەبێتەوە و دەبێت جارێکی دیکە لەگەڵ گۆدزیلا یەکبگرێتەوە بۆ ئەوەی پاشای ستەمکاری سکار و شیمۆی بەھێز و بەستەڵەکی ھەناسەدەر لە داگیرکردنی ڕووی زەوی ڕابگرێت.

دوای سەرکەوتنی فیلمی گۆدێلا دژی کۆنگ لە کاتی پەتای کۆڤید-١٩ لە بۆکس ئۆفیس و ستریمینگ، لێجندەری لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ بەدواداچوونی فیلمەکەی ڕاگەیاند و لە کۆتایی ئەو ساڵەدا دەست بە وێنەگرتنی کرد. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا کە وینگارد دەگەڕێتەوە بۆ کاری دەرھێنان و ستیڤنز وەک ڕۆڵی سەرەکی دێتەوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٢ لە گۆڵد کۆست دەستیپێکرد و لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ تەواو بوو.

فیلمی گۆدزێلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆرییەتە نوێیەکە بۆ یەکەمجار لە شانۆی چینی گراومان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ و لە ٢٩ی ئازار لە ئەمریکا نمایشکرا. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا، داھاتی زیاتر لە ٥٧٠ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە بە بوودجەیەکی ١٣٥–١٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و چەندین بەربەستی تێپەڕاندووە، لەوانە دووەم فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠٢٤ە، زۆرترین داھاتی فیلمی مۆنستەرڤێرس و زۆرترین داھاتی فیلمی گۆدزیلا و کینگ کۆنگە. بەدواداچوونێکی لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

وێنەگرتن

[دەستکاری]

وێنەگرتنی سەرەکی لە کەناری گۆڵد کۆست لە کوینزلاندی لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد.[١] لە سەرەتای بەرھەمھێنانی فیلمەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە بن سێرێسین وەک دەرھێنەری وێنەگری گەڕاوەتەوە.[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، باس لەوە کرا کە وێنەگرتن لە ئوسترالیا تەواو بووە و تیمی فیلمەکە ناونیشانی فیلمەکەی ئاشکرا کرد، لەو کاتەدا، وەک گۆدزیلا و کۆنگ ناویان دەھێنا.[٣]

میدیای ماڵەوە

[دەستکاری]

فیلمەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤ لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان نمایشکرا و بریار بوو لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەسەر بلوڕەی و دیڤیدی و ئاڵترا ئێچ دی بلوڕەی نمایش بکرێت.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Paz، Maggie Dela (٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢). «Legendary's Godzilla vs. Kong Sequel Begins Production in Australia». Comingsoon.net. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. Nash، Anthony (٢ی ئابی ٢٠٢٢). «Godzilla vs. Kong Sequel Gets Working Title». Comingsoon.net. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. Jackson، James؛ Whitbrook، Gordon (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «The Next Godzilla Movie Has an Unsurprising Title». Gizmodo. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. Taylor، Drew (٧ی ئایاری ٢٠٢٤). «'Godzilla x Kong: The New Empire' Sets Digital, 4K Blu-ray and DVD Release». TheWrap. لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.