گابی کالیجا
گابی کالیجا | |
|---|---|
گابی کالیجا لە ساڵی ٢٠١٦ | |
| لەدایکبوون | |
| نەتەوە | ماڵتایی |
| ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی ھاڕەگەزخوازان |
گابی کالیجا چالاکوانی مافەکانی ھاوڕەگەزخوازانی ماڵتایە.[١] ئێستا خوێندکاری بەشی لاوان و کۆمەڵگایە لە زانکۆی ماڵتا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٠ بووە سەرۆکی کۆمەڵەی ھاڕەگەزخوازانی ماڵتا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، بوو بە ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئای ئێل گی ئەی ئەورووپا، کە کۆمەڵەیەکی داکۆکیکارە لە مافەکانی گەی و لێزبیان.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤، بەئاشکرا داوای گۆڕینی یاسایەکی لە دانمارک کرد کە داوای لە ترانسجێندەرەکان دەکرد کە پشکنینی تاقیگە بکەن بەرلەوەی بەشێوەیەکی یاسایی ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن.[٥][٦]
لە درێژەی چالاکییەکانی وەک چالاکوانی ھاڕەگەزخواز، ئەوا گابی لە سێکتەری حکوومیش کاردەکات بۆ ڕاھێنان، وازھێنان لە ماددە ھۆشبەرەکان، پەرەپێدانی کۆمەڵگا و بەڕێوەبردنی پڕۆژە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٢، بەھۆی چالاکییەکانیەوە، گابی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Straight talking on gay rights». Times of Malta.
- 1 2 «Gabi Calleja, Malta». EIGE. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Indifferent strokes - Gabi Calleja». MaltaToday.com.mt.
- ↑ «Thousands march in Cyprus' first gay pride, seeking equal rights». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «ILGA-Europe». ilga-europe.org. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Denmark allows gender change without forced sterilization». rt.com.
- ↑ «Latest Embassy News and Recent Events - Embassy of the United States Valletta, Malta». usembassy.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.