کەمال عەبدوڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەمال عەبدوڵڵا
لەدایکبوون١٤ی شوباتی ١٩٨٣
نیشتەجێیبۆستن
نەتەوەکورد
پیشەشێوەکار


کەمال عەبدوڵڵا (لەدایکبووی ١٩٨٣ لە سلێمانی، ھەرێمی کوردستان) شێوەکارێکی کوردە.

کەمال عەبدوڵڵا ساڵی ٢٠٠٥ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی نیگارکێشی تەواو کردووە، دەرچووی کۆلێژی ھونەری زانکۆی سلێمانییە بۆ ساڵی ٢٠١٠ و ھەنووکەش خوێندکاری زانکۆی بۆستنە.[١] کەمال عەبدوڵڵا زیاتر جەخت دەکاتە سەر سروشت و لە ھەوڵی ئەوەدایە ھەندێک شتی زیندووی سروشت بھێنێتە ناو بەرھەمەکانی؛ ھەروەک لەناو نیگارەیەکیدا، کاری لەسەر گەڵا کردووە و تێکەڵ بە کارێکی ھونەری کردووە. ھەروەھا مژاری بەشێک لە تابلۆکانیشی کوردییە.[٢]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • شێخ مەحموود-دەربەندی بازیان
  • ھەڵەبجە
  • ماد و ئاشوور
  • ئەنفال
  • ڕاپەڕین
  • بووکەبارانە
  • Life After War
  • Between us and Him

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کوردستانی نوێ، بەشی ئەدەب و ھونەر، ساڵی دووەم، ژمارە ٦١٩٩، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
  2. ^ دیمانە لەگەڵ ھونەرمەندی شێوەکار کەمال عەبدوڵڵا (بە کوردی)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]