خوێن مەیین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەینی خوین
Deep Vein Thrombosis (DVT)

نەخۆشیی خوێنھێنەری قووڵ (یان خوێن مەین) بریتییە لە مەینی خوێن کە دەر دەکەوێت لەنێو خوێنھێنەرێکی قووڵ لە لەش، زۆربەی کات لە قاچ لە خوێنھێنەرێک کە ڕا دەکات بەناو ماسوولکەکانی پوز و ڕان.

بە تێکرا، ٢٧٤ کەس ھەموو ڕۆژێک لە مەیینی خوێنەوە دەمرن.

نیشانەکان[دەستکاری]

  • ئاوسان و نەرمی لە یەک لە قاچەکانت (زۆر کات لە پوز).
  • ئازار لە شوێنی مەیینەکە.
  • گەرمی پێست لە ڕووبەری مەینەکە.
  • سووربوونەوەی پێست، بەتایبەتی لە دواوەی قاچت لەخوارەوەی ئەژنۆ.

ھەرچەندە لە ھەندێک باردا لەوانەیە ئەم نەخۆشیە ھیچ نیشانەیەکی نەبێت.

ئەگەر زوو چارەسەری نەخۆشیەکە نەکرێت، بە نزیکی ١ لە ١٠ کەسی تووشبوو، خوێنبەرەکانی سییەکانیان قەپات ئەبێت بەھۆی پارچە خوێنە مەییوە دەرپەریوەکان لە خوێن، کە ئەمەش دۆخێکی مەترسیدارە ئەبێتە ھۆی تەنگەنەفەسی، بوورانەوە و ئازار لە سیەکان کاتی ھەناسەدان.

ھۆکارەکانی توشبوون[دەستکاری]

توشبوون بەم نەخۆشیە باوترە لە کەسانی سەروو ٤٠ ساڵ، بەڵام لە ھەموو تەمەنێک دەردەکەوێت.

جگە لە تەمەن، چەند ھۆکارێکی تری توشبوونی ھەیە کە بریتین لە

  • خوێن مەیین لە مێژووی خێزانەکەت ھەبێت.
  • چالاکیو جووڵەی کەم، یان نەبێت، بەتایبەت دوای نەشتەرگەری.
  • زیان گەیشتن بە بۆریەکانی خوێن.
  • دووگیان بوون
  • قەڵەوی
  • شێرپەنجە و چارەسەرکردن کردنی بە مادەی کیمیاوی و چارەسەرکردن بە تیشک، دڵ و نەخۆشیی سی، و ئەو بارودۆخانەی تر کە کار ئەکەنە سەر خوێن و ئەبنە ھۆی ئەوەی ئاسسنتر خوێن بمەیێت.

دەستنیشانکردن[دەستکاری]

  • پشکنینی ئەلتراساوند

جۆرێکی تایبەتیی ئەلترەساوند بەناوی ئەلترەساوندی دۆپلە دەتوانێت بزانێت چەند خێرا خوێن دەڕوات بەناو بۆریەکانی خوێن. ئەمە ھاوکاری دکتۆر دەکات کە کاتێک ڕۆیشتنی خوێن ھێواش دەبێت دەتوانێت دیاری بکات کە لەلایەن مەیینی خوێنەوەیە. ئامێری (ترانسدەکتەر) دەخرێتە سەر بەشە توشبوەکەی لەشت، شەپۆلی دەنگی دەنێردرێتە شانەکانی لەش و کۆمپیوتەرێک بە وێنە مەیینی خوێن پشان ئەیات.

تاقیکردنەوەیەک بەناوی (د-دیمەر) دەکرێت کە ھەست بە پارچەی تێکشکاوی خوێنە مەییوەکات دەکات کە شلە لەناو خوێن و تا زیاتر لەم پارچانە دیاری کات، ئەگەری زیاترە کە خوێن مەینت ھەبێت. بەڵام تاقیکردنەوەی د-دیمەر ھەمیشە جێی متمانە نیە چونکە پارچەی مەیینی خوێن دەتوانن زیاد بکەن لەدوای نەشتەرگەریەک، برینداری یان لەماوەی سکپڕی.

  • ڤینۆگرام

بۆیەیەکی شل بە دەرزی لە پێ دەدرێت، بۆیەکە بۆ سەرەوەی قاچ دەڕوات و ھەستی پێ ئەکرێت لەلایەن تیشکی ئێکس (x-ray) و ئەو شوێنە دیاری دەکات کە ڕۆیشتنی خوێن وەستاوە.

  • سی تی یان پشکنینی ئێم ئار ئای

دەتوانن وێنەی خوێنھێنەرەکانت دەستەبەر بکەن و لەوانەیە نیشان بدەن ئەگەر مەیینێکت ھەبێت. ھەندێ جار ئەم پشکنینانە ئەنجام دەدرێ بۆ ھۆی دیکە بەڵام مەیینێک ئاشکرا دەکەن.

چاەرەسەرکردن[دەستکاری]

چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە زۆرکات بە بەکارھێنانی (ئانتیکۆاگولانت)ەکانن وەک (ھیپارین) کە یەکەم بەکادێت بۆ کەمکردنەوەو خێرا راوەستانی مەینی خوێنەکە و (وارفەرین) بۆ ڕێگری لە مەینی زیاتر. ئەگەر دەرمانی ئانتیکۆگولانت شیاو نەبن ئەوا فلتەرێک لە ڕێگەی سکەوە ئەخرێتە خوێنھێنەرە کلۆرەی خواروو، کە ڕێ ئەگرێت لە گەیشتنی خوێن مەین بۆ دڵ و سی. ھەروەھا، ڕاھێنان کردن، بەرز ڕاگرتنی قاچ و بەستی گۆرەوی کە پەستان بخاتە سەر شوێنی توشبوو ئامۆژگاری پزیشک دەبن.

ڕێگرتن لە توشبوون[دەستکاری]

  • نەکێشانی جگەرە
  • ڕاھێنان کردن و بوونی کێشێکی تەندروست
  • خواردنی خۆراکی تەندروست
  • خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی
  • دانەنیشتنی زۆر

کاتی چوون بۆ نەشتەرگەری ئەندامێکی تیم چاودێری مەترسی دەرکەوتنی مەیینێکی خوێن دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]