پرسیارەکانی ھیلبێرت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کێشەکانی ھیلبێرتەوە ڕەوانە کراوە)
پۆرترەی دەیڤد هیلبێرت ساڵی ١٩٠٠

پرسیارەکانی ھیلبێرت یان کێشەکانی ھیلبێرت (بە ئینگلیزی: Hilbert's problems) بریتین لە بیست و سێ پرسیاری بیرکاری کە ساڵی ١٩٠٠ لەلایەن ماتماتیکزانی ئاڵمانی دەیڤد ھیلبێرت بڵاو بوویەوە. ئەم پرسیارانە لەو سەردەمەدا ھیچ کامیان شی نەکرابوونەوە و ھەندێکیان لە پێشخستنی ماتماتیکی سەدەی بیستەمدا کاریگەرییەکی بەرچاویان ھەبوو. ھیلبێرت ١٠ دانە لەم پرسیارانەی (١ ،٢ ،٦ ،٧ ،٨ ،١٣ ،١٦ ،١٩ ،٢١ و ٢٢) لە کۆنگرەی جیھانیی ماتماتیکزانان، لە ھەشتەمی ئاب لە زانکۆی سۆربۆنی پاریس پێشکەش کرد. دواتر پێرستێکی تەواوتر لەم ٢٣ پرسیارە لەلایەن ماری فرانسیس وینستۆن نیوسۆن بە وەرگێڕانی ئینگلیزی لە گۆڤاری ئەنجومەنی ماتماتیکی ئەمریکا بڵاو بوویەوە.[١]

پرسیاری بیست و چوارەم[دەستکاری]

لە سەرەتاوە پێرستەکەی ھیلبێرت ٢٤ پرسیاری لەخۆ دەگرت، بەڵام ھیلبێرت بڕیاری دا پرسیاری بیست و چوارەمی (تیۆریی سەلماندن، پێوەرێک بۆ سادەیی و مێتۆدی گشتی) بڵاو نەکاتەوە. پرسیاری بیست و چوارەم ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن مێژووزانی ئاڵمانی ڕوودیگێر تیلێ لەناو دەستنووسەکانی ھیلبێرتدا دۆزرایەوە. [٢]

پوختە[دەستکاری]

پرسیارەکانی ۳، ۷، ۱۰، ۱۱، ۱۳، ۱۴، ۱۷، ۱۹، ۲۰و ۲۱ تا ڕادەیەک فورمولە کراون و ھەندێک ڕێکار خراوەتە ڕوو کە لەلایەن کۆمەڵەی ماتماتیکزانان پەسەند کراوە؛ بەڵام پرسیارەکانی ۱، ۲، ۵، ۹، ۱۵، ۱۸+و ۲۲ چارەسەرییان ھەیە کە تەنیا لەلایەن ھەندێک لە ماتماتیکزانان پەسەند کراوە و مشتومڕێک ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ ئەم ڕێکارانە پرسیارەکان چارەسەر دەکەن یان نا. ھێمای + لە سەرەوەی پرسیاری ھەژدەھەم ئاماژە بەمە دەکات کە ئەم پرسیارە چارەسەرییەکەی بە یارمەتی کۆمپیوتەرە . پرسیارەکانی ۱۶، ۸ (گریمانەی ڕیمان) و ۱۲ تا ئێستا شی نەکراونەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ David Hilbert, "Mathematical Problems". Bulletin of the American Mathematical Society, vol. 8, no. 10 (1902), pp. 437–479. Earlier publications (in the original German) appeared in Göttinger Nachrichten, 1900, pp. 253–297, and Archiv der Mathematik und Physik, 3rd series, vol. 1 (1901), pp. 44–63, 213–237.
  2. ^ Hilbert's twenty-fourth problem Rüdiger Thiele, American Mathematical Monthly, January 2003