کیکسای
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

کیکسای (بە ئینگلیزی: Kixeye) کۆمپانیایەکی یاری ڤیدیۆیییە لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٧ دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری ڤیکتۆریا لە کەنەدا. کۆمپانیاکە یارییە ستراتیژییە ئۆنلاینەکان (MMORTS) بۆ کۆمپیوتەر و ئامێری مۆبایلەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان و فرە یاریزانیی دروست دەکات و پەرەی پێدەدات و بڵاوی دەکاتەوە. ساڵی ٢٠١١، کیکسای یارییەکانی وەک بە «فەرماندەی جەنگ» و «چەتەی دەریایی جەنگ»ی لە پلاتفۆرمی یارییەکانی فەیسبووکدا خستە بازاڕەوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Cutler, Kim-Mai. Kixeye Is The Lucrative Dark Horse of Facebook Gaming. TechCrunch. April 18, 2012.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کیکسای تێدایە.