کیوجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کیوجی (旧辞), ھەروەھا وەک ھۆنجی (本辞)یان سێندای نۆ کوجی (先代旧辞) ناسراوە، تۆمارێکی مێژوویی دێرینی ژاپۆنی بوو، کە چیتر نەماوە و زانیارییەکانی ناوی لە کۆجیکی کۆکراونەتەوە بەھۆی کەم و کوڕی و کێشە لەسەر زانیارییەکانی ناوی ئیمپراتۆر تێنمو ھەستاوە بە دووبارە داڕشتنەوەی کتێبە مێژوویییەکان

ھەروەک دەڵێت: دەبیستم کە زانیارییەکانی ناو (تێیکی) و (ھۆنجی) زۆر ناتەواویان تێدایە، ئەگەر ئەم ھەڵانە ئێستا چاک نەکرێن، مانا و زانیارییە ڕاستییەکان لە ماوەی چەن ساڵی داھاتوو لەناودەچن، ئەو تۆمارە مێژوویانە بنچینەی سیستمی نیشتمانین و بناغەی حکوومەتی شاھانەن، بۆیە من دەمەوێت بە وریایەوە لێکۆلینەوە لەسەر ھەردوو تۆماری تێیکی و کیوجی بکەم و ھەڵەکان بسڕمەوە، و ڕاستی بۆ نەوەی داھاتوو دامەزرێنم.[١][٢]

بەپێی پێشەکی کتێبی کۆجیکی ئیمپراتۆر ئەرکی ھەردوو کتێبە مێژوویەکە بە ھیێدا نۆ ئارێ ڕادەسپێرێت بەڵام ئیمپراتۆر پێش تەواوبوونی کتێبەکە دەمرێت، ئەرکەکە دوای ماوەیەکی زۆری تر تەواو دەبێت لە کاتی فەرمانڕەوایی ئیمپڕاتۆر گێنمێی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurano, page 45–47
  2. ^ Yamaguchi, page 21–23

ئاماژە بە سەرچاوە[دەستکاری]

  • Kurano, Kenji; Yūkichi Takeda (1958). Nihon Koten Bungaku Taikei: Kojiki. Tōkyō: Iwanami Shoten. ISBN 4-00-060001-X.
  • Yamaguchi, Yoshinori; Takamitsu Kōnoshi (1997). Nihon Koten Bungaku Zenshū: Kojiki. Tōkyō: Shogakukan. ISBN 4-09-658001-5.