بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیم یێشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیم یێشی
لەدایکبوون (١٩٥٦-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھاوسەرKalsang Yeshi
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فەڕەنسی
پیشەمرۆڤناس، Tibetologist
پەروەردەVassar College، University of Virginia

کیمبێرلی سایاکی ییشی مرۆڤناسێکی بەڕەگەز فەڕەنسی-ئەمریکییە

لە ٢٠٠٥ دەستی بە لێکۆلێنەوە کردووە بەھۆی کەسایەتییە نەرم و میھرەبانییەکەی. بە یارمەتی کچەکەی دێچین، وۆرک شۆپێکی لە گوندی زۆرگێی ڕیتۆما داناوە (دەکەوێتە پارێزگای گانسو لە چین)، لە ٢٠٠٦ دەستی بە دروستکردنی پیشە و کار کردووە بۆ خەڵکی گووندەکە.[١] پڕۆژەکە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی سەرچاوەی گووندەکە دامەزرا بۆ دروستکردنی ھەل و جێگیرکردنی بازرگانی، و ڕەخساندنی بوار بۆ ئەو کەسانەی کە ئاژەڵێکی زۆر کەمیان ھەبوو و یان پێویستیان بە ھەلێک بوو بۆ جێگیرکردنی ژیانی خۆیان جگە لە پشت بەستن بە کشتووکاڵ و مەڕ و ماڵات، و ناچار نەبن بچنە شارەکان بۆ بەدوا گەڕان بەدوای کار.

دێچین و ھاوسەرەکەی ییدام، و سێ کەسی تر لە تیمەکەی بۆ فێربوون و لێھاتوویی چوون بۆ کەمبۆدیا و نیپاڵ و دواتر چەن تەکنیکێکی نوێ فێربوون و کەلوپەلی نوێیان کڕی و ھێنایانەوە بۆ خەڵکەکە و ڕاھێنانیان پێکردن و کردنیان بە کەسی شارەزا.

تەلەڤیزیۆنی تیانجیان لە دۆکیومێنتارییەکدا پەخشی ڕاھێنان و کارەکانی ئەوانی کرد کە چۆن ڕاھێنان بە خەڵکەکە دەکرد، و وۆرک شۆپەکە زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی ھەبوو، کە زۆربەیان لە ٢٠٠٨وە کارمەند بوون.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Pierce, Emma (٢ی ئازاری ٢٠١٥). «Q&A with Kim Yeshi». Indagare Magazine.
  2. Lin، Qi (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «Yaks for haute couture». China Daily. Beijing, China. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]