مافی لەبەرگرتنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆپیڕایتەوە ڕەوانە کراوە)

مافی لەبەرگرتنەوە یان مافی بڵاوکردنەوە یان کۆپیڕایت (بە ئینگلیزی: Copyright – نیشانە: ©) کۆمەڵە مافێکی تایبەتە بۆ بڵاوکردنەوە، فرۆشتن، دابەشکردن و دووبارە بەکارھێنانەوەی بەرھەمێک.

لەساڵی ١٨٨٦ ڕێککەوتناممەی بێرن (Berne Convention) واژووکرا کە ئەم ڕێککەوتنامەیە کاری پێدەکرێت لەلایەن چەندەھا وڵاتی جیھان کە تێیدا ھەر بەرھەمێکی کەسی خۆکارانە مافی لەبەرگرتنەوەی بۆ خاوەنەکەی دەبێت بەبێ ئەوەی بەرھەمەکەی تۆماربکات لەدەزگایەکی حکوومی یان پەیوەندیدار لەوڵاتەکە. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر وڵات کە کار بەم ڕێککەوتنامەیە ناکەن، دەبێت بەرھەمی کەسی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشەنبیری یان کەلتوورییەوە تۆماربکرێت لەوانەش عێراق.

مافی لەبەرگرتنەوە چی دەگرێتەوە[دەستکاری]

  1. ھەموو جۆرە نووسینێک وەک کتێب، وتار، بابەتی ڕەخنەگرانە، شیعر، شانۆنامە، دەقی فیلمەکان داڕشتن و وتاری نێو بلۆگەکان یان ھەر جۆرە نووسینێک لە چەشنی #سەرھێڵ یان چاپکراو لەخۆدەگرێت.
  2. ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکان لەوێنە و نووسین و گرافیک تەنانەت ڕووکاری ماڵپەڕەکانیش.
  3. فیلم، بەرنامە و پەخشی تەلەفزیۆنی و پۆدکاستەکان ھتد.
  4. نەرمەکاڵاکان و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر.
  5. مۆسیقا وەک ھۆنراوەی گۆرانی وە بەکارھێنانی مۆسیقاکە.
  6. ھەرکارێکی ھونەری وەک وێنەکێشان و وێنەگری و نەخشەسازی و بابەتە گرافیکییەکانی دیکە.

ماوەی خاوەندارێتی[دەستکاری]

بەزۆری و بەپێی یاسای وڵاتان مافی بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکان دەپارێزرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە خۆی لەتەواوی تەمەنی خاوەن بەرھەمەکە دەبینێتەوە. بەپێی یاساکانی عێراق بێت کە لەساڵانی ١٩٧١ و پاشان ٢٠٠٤ دەرچووە ئەوا مافی خاوەن بەرھەم بەپارێزراوی دەمێنێتەوە تاکوو ٥٠ ساڵ دوای مردنی خاوەن بەرھەم.

شکاندنی یاساکانی مافی لەبەرگرتنەوە[دەستکاری]

لەزۆرێک لەوڵاتانی جیھان شکاندن و بەکارھێنانی بەرھەمەکانی خاوەن بەرھەم بەبێ مۆڵەت بەتاوان دەژمێردرێت. لەساڵی ٢٠١٦، ئارتن ڤاولین کە دامەزرێنەری ماڵپەڕی تۆرێنت ((Kickass دەستگیرکرا بە تۆمەتی شکاندنی یاساکانی مافی لەبەرگرتنەوە. ماڵپەڕەکەی ئارتن یەکێک بوو لەو ماڵپەڕانەی کە بنکەدراوەیەکی (داتابەیس) گەورەی ھەبوو لە فیلم، کتێب و یاری و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر کە پێشێلی مافی لەبەرگرتنەوە و خاوەکانییانی کردبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]