کۆنیشانی ستۆکھۆڵم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بانکی کریدیتبانکێن

کۆنیشانی ستۆکھۆڵم جۆرێکە لە کۆنیشان کە بەھۆی شۆکەوە دروست بوو، کە وا لە کەسێکی ڕفێنراو دەکات پەیوەندی و ھەست دروست بکات بەرامبەر بەو کەسەی کە ڕفاندوویەتی و گرتوێتی وەک ستراتیجییەکی خۆپاراستن. لە ساڵی ١٩٧٣ کاتێک کۆمەڵێک دز ھەڵدەکوتنە سەر بانکی کریدیتبانکێنی ستۆکھۆڵم و سەرجەم کارمەندانی بانکەکە دەستبەسەر دەکەن بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ وەک بارمتە دەیانھێڵنە و لەو ماوەیە خەریکی ڕێککەوتن بوون لەگەڵ پۆلیس، بارمتەکان تووشی ئەم نەخۆشییە بوون لەم ماوەیەدا.[١]

یەکێک لە گریمانەکان کە ئەم بارەی باڕمتەکانی شیکردۆتەوە. گریمانەی ئەمە دەبات کە لە ئەنجامی پەرچەکرداری باڕمتەکان بۆ ئەم شۆکە لەناکاوە ڕووی داوە.[٢]

ناونانیشی بە کۆنیشانی ستۆکھۆڵم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕووداوەکە لەم شارە ڕووی داوە.

نیشانە گشتییەکان[دەستکاری]

بۆ ھەر کۆنیشانێک چەندین نیشانە و ھێما ھەیە، کە بە گوێرەی ڕووداوەکە گۆڕانکارییان بەسەردێت، بۆیە دەبینین نیشانەی نەخۆشەکانی ئەم ڕووداوە ھاوشێوە نەبوون لەکاتێکدا ھەموویان بەیەک ڕووداو تووشی بووبوون وەک:[٣]

  1. ھەستکردن و دەرکەوتنی شێوەیان، وەک بڵێی لە بارێکی گونجاودان.
  2. نیگەرانیی باڕمتەکان بۆ خێزانەکانیان وەک ئەوەی خەمی خۆیان نەبێت لە کاتێک بەخۆیان لە مەترسی دان نەک خێزانەکانیان.
  3. پاڵپشتی و دڵنیاییی ھەڵسوکەوتی باڕمتەکان وەک یەک.
  4. ھەستکردن بە وەی کە دوژمنەکەیان کەسانی چاکن و دەیان پارێزن.
  5. نەتوانین لە بەشداریکردنی ھەرھاوکارییەک بۆ ڕزگار بوونیان.

ڕێککەوت[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٣ کاتێک کۆمەڵێک دز ھەڵدەکوتنە سەر بانکی کریدیتبانکێنی ستۆکھۆڵم و سەرجەم کارمەندانی بانکەکە دەستبەسەر دەکەن بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ وەک باڕمتە دەیانھێڵنە و لەو ماوەیە خەریکی ڕێککەوتن بوون لەگەڵ پۆلیس، بارمتەکان تووشی ئەم نەخۆشییە بوون لەم ماوەیەدا، چونکە پۆپڵیس نەیتوانی ھیچ بکات بۆ ڕزگاربوونیان لەبەر ئەوەی بارمتەکان ئامادە نەبوون یارمەتی پۆلیس بدەن.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

شیکردنەوەی کۆنیشان بەگوێرەی پزیشکانی دەروونی لە پۆلیسی سوید، شتێکی زۆر جیاواز بوو بەوەی کە بارمتەکان تەواو دەستەمۆی دزەکان ببوون و لەلای ئەوانەوە باشتر دەپارێزرێن بۆیە خەمی خێزانەکانیان بوو کە لە دەرەوەی بانک دەژین لەژێر دەستی پۆلیس. (نیلز بیگیڕۆ) پسپۆڕ لە زانستی تاوان و دەروون دەڵێت؛ بەھۆی کەم تەرخەمی پۆلیس و کەمی توانای دەوڵەت و بەھێزی چەتەکان ھەستێکی وەھا لەلای بارمتەکان دروست دەبێت کە دزەکان باشترن و یارمەتیشیان دەدەن، لە بەرامبەردا ئامادەنین یارمەتی پۆلیس بدەن کە لە تواناشیاندا ھەیە. .[٤][٥][٦][٧]

نموونەکان[دەستکاری]

ئەم نەخۆشییە لەنەخۆشییە ھەرەکۆنەکانی جیھانە، کە ژنەکان لە ڕابردوو و منداڵان زیاتر تووشی بوونە، ئەمیش کاتێک پیاوەکان بەشەڕ دەھاتن دوای شکستی لایەک، لایە براوەکە خێزان و منداڵەکانی لایە شکستەکەی دەبرد و ژنەکە پیاوە براوەکەی خۆش دەویست و متمانەی پێ دەکرد چونکە لەو بڕوایە دابوو کە دەتوانێت بیپارێزێت. نموونەی زیاتر:[٨]

  • منداڵێک کە ڕووبەڕوی مەترسی بێتەوە.
  • ژنێک کە ڕووبەڕوی مەترسی بێتەوە.
  • کەسانی ئایینی و زۆر پەیوەست بوون بە بەرنامەیەکی دیاریکراو.
  • کەسانێک ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە.
  • کەسانێک زیندانی کراون بە ھەڵە.
  • جوولەکەکانی ئەڵمانیا بەرامبەر ھەڵسوکەوتی نازییەکان.

ھەموو ئەو کەسانە ھەوڵدەدەن یاخود چاوەڕێی قەرەبووکردنەوەیەکی ئەستەم دەکەن، بەمە پەنا بۆ توندوتیژی و گرووپە تیرۆریستییەکان دەبەن. کەسانێک زۆر بە تووندی ڕێچکەی ئایینێکیان گرتووە یاخود لە کاتێکی درەنگ بە ئایین دەگەن یانیش لە زۆر منداڵی وەری دەگرێت، بۆیە ھەوڵ دەدات بیروڕایەکەی بەسەر کەسانی تر بچەسپێنێت، بەمەش بەرەو تاوان دەڕوات.

کۆنیشانی لیما[دەستکاری]

کۆنیشانی لیما ئەم کۆنیشانە پێچەوانەی کۆنیشانەکەی ستۆکھۆڵمە، کە دزەکان باڕمتەکانیان دەپارێزن و خۆشیان دەوێن:

ئەم ڕووداوە لە شاری لیمای پایتەختی پیرۆ ڕووی دا لە کونسولخانەی ژاپۆن، کاتێک کۆمەڵە چەکدارێک لە ١٩٩٦ ھەڵدەکوتنە سەر کونسولخانەی ژاپۆن و کارمەندەکانی دەست بەسەر دەکەن، چەکدارەکان دەبنە دۆست و ھاوڕێی بارمتەکان، کە کەسانی باڵا و پلە بەرزیان تێدابوو.[٩]

کۆنیشانەکانی تر[دەستکاری]

  1. باتی ھێرست: یەکێکە لە بەناوبانگترین نموونەکانی کۆنیشان لە ١٩٧٤ بەسەر خێزانی باتی ھێرست ھات، دوای ئەوەی ئەندامێکی خێزانەکەیان لەلایەن گرووپێکەوە دەڕفێندرێت، کەسەکە دەبێت بە یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە.
  2. ئەلیزابێت سمارت: کچێک بوو لەتەمەنی ١٤ ساڵان لەلایەن چەکدارێکەوە دەست بەسەر دەکرێت لە ٢٠٠٢. پاشان یەکتریان خۆش دەوێت و ھاوسەرگیری دەکەن.
  3. ماری ماکلڕۆی: لە ١٩٣٣ ڕفێندرا لەلایەن چوار کەسەوە بۆ ماوەی ٣٤ کاژێر، پاشان ماری دەبێت بە دۆستیان و چەکدارەکانیش دەستگیر دەکرێن، لە ماوەی زیندانییەکانیان ماری بە بەردەوامی سەردانی دەکردن.
  4. جیسی لی دۆگارد: لە ١٩٩٣ لەلایەن خێزانێکەوە دەڕفێندرێت کە تەمەنی ١١ ساڵ بوو پاشان دەبێتە دۆستی خێزانەکە و بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لایان دەمینێتەوە.
  5. ناتاشا کامبۆش: لە ١٩٩٨ دەڕفێندرێت لەلایەن پیاوێکەوە کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ دەبێت، تا ساڵی ٢٠٠٦ کەس ھەواڵی نازانێت، ئاشکرابوو بەھۆی گیان لەدەستدانی ڕفێنەرەکەی، کە دوای مردنی خۆی کوشت.
  6. شون ھۆڕن بیک:لە تەمەنی ١١ ساڵان لە ٢٠٠٢ ڕفێندرا لە ڕێگای قوتابخانە، بۆ ماوەی ٤ ساڵ مایەوە لای ڕفێنەرەکە.
  7. ئەسیرات کلیڤلاند: دوای ١٠ ساڵ لە ڕفاندنی ھەواڵی پۆلیس دەدات، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە داواکەی ڕەت دەکرێتەوە، بەکەسێکی نەخۆشی ناوزەند کرد.
  8. زەینەب سەباح: ڕۆژی ١٢ی تەممووزی ٢٠١٦ لە ھەولێر لەلایەن کەسێکی نزیکی خێزانەکەیان ڕفێندرا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ پاشان ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد و پۆلیس و ماڵەوەی ئاگادارکردەوە کە نەڕفێندراوە.

وڵاتی تۆقێنەر[دەستکاری]

لێرە کۆمەڵانی خەڵک بە کۆمەڵ تووشی دەبن و ئەو کەسانەی دەستیان بەسەر وڵات گرتووە وا دەزانن دەیان پارێزن، ئەم دیاردەیە لە زۆرینەی وڵاتە دیکتاتۆرییەکان باوە، لەبەرەوەی خەڵکەکە بە کۆمەڵ تووشیبوون ھەستی پێناکەن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dutton, D.G and Painter, S.L. (1981) Traumatic Bonding: the development of emotional attachments in battered women and other relationships of intermittent abuse.
  2. ^ Mackenzie, Ian K. (February 2004).
  3. ^ مدونة من الحیاة - متلازمة ستوکھولم ولغز حب الضحیة للمعتدی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ١٦ یونیو ٢٠١٦
  4. ^ Published in Anthropological Quarterly, 73.2 (2000), 74–88.
  5. ^ "The percentage of females in the lowland villages who have been abducted is significantly higher: 17% compared [with] 11.7% in the highland villages."
  6. ^ "Elena Valero, a Brazilian woman, was kidnapped by <meta />Yanomamo warriors when she was eleven years old.
  7. ^ "The Shaur and Achuar Jivaros, once deadly enemies.
  8. ^ Stockholm Syndrome - Meaning, History, and Famous Cases February 17, 2012, hubpages.com
  9. ^ PTSD.