کۆنان ئۆوبراین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنان ئۆوبراین
بە ئینگلیزی: Conan O'Brien
لەدایکبوون (١٩٦٣-٠٤-١٨) ١٨ی نیسانی ١٩٦٣ (تەمەن ٦١ ساڵ)
Brookline، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
باوکThomas Francis O'Brien Jr.
دایکRuth Reardon O'Brien
خوشک و براKate B. O'Brien
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پەروەردەزانکۆی ھارڤارد، Brookline High School
دەستپێکی چالاکی١٩٨٧
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
نەژادIrish Americans
ڕەنگی قژred hair
بەشداربووە لەIce Bucket Challenge
ئەندامیWriters Guild of America, West
کۆمپانیای تۆمارکردنThird Man Records
خەڵاتەکانخەڵاتی ئێمی بڕایم تایم
وێبگەhttps://teamcoco.com/

کۆنان کریستۆڤەر ئۆوبرایەن (لەدایکبووی ١٨ی نیسانی ١٩٦٣) پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی، و کۆمیدیاکار، نووسەر، و بەھەرمھێنەرە، بە زۆری بەھۆی پێشکەشکردنی بەرنامەی گفتوگۆی شەوانی درەنگ ناسراوە کە بە نزیکەی ٢٨ ساڵ پێشکەشکاری بەرنامەکە بوو. لەسەرەتادا لە ١٩٩٣ تا ٢٠٠٩ بەبەرنامەی شەوانی درەنگ لەگەڵ کۆنان ئۆوبراین دەستیپێکرد دواتریش لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٠ بەرنامەی ئەمشەو لەگەڵ کۆنان ئۆوبراین لە تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سی پێشکەشکرا، و دواتریش لە ٢٠١٠ تا ٢٠٢١ بەرنامەی کۆنانی پێشکەش کرد لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی تی بی ئێس. پێش ئەوەی دەست بە پیشەی پێشکەشکاری بکات، کۆنان سەرەتا نووسەری بابەتی کۆمیدی بوو بۆ کەناڵی ئێن بی سی لە زنجیرەکانی پەخشی ڕاستەوخۆی شەوانەی شەممە ١٩٨٨ تا ١٩٩١. دواتریش بەشداری لە ئەنیمەیشنی سیتکەمی سیمپسۆنەکان کرد لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس لە ١٩٩١ تا ١٩٩٣. ھەروەھاش پێشکەشکاری بەرنامەی کۆنان پێویستی بە ھاوڕێیە بووە لە ٢٠١٨، و بەرنامەی کۆنان ئۆوبراین پێویستە بڕوات لە خزمەتگوزاری پەخشی ماکس.

لە خێزانێکی ئێرلەندی کاتۆلیکی لەدایکبووە لە بروکلن، ماسەچوسێتس. ئەوکاتەی لە ھارڤارد دەیخوێند سەرۆکی بەشی ھارڤارد لامپون بوو. ونووسەری کۆمیدیای سکێتچ بووە بۆ زنجیرەکانی ئێن ئێن تی ئێن «مەرج نییە ھەواڵ بێت». لەدوای نووسین بۆ چەندین بەرنامەی کۆمیدی لە لۆس ئانجلەس چووە پاڵ ستافی نووسەران لە پەخشی شەوانەیی شەممە؛ و کۆنان نووسەر و بەرھەمھێنەر بوو بۆ سیمسپۆنەکان بۆ دوو وەرز تا ئەوکاتەی لەلایەن لۆرن میشالز و ئێن بی سی دەستنیشان کرا تا شوێنی دەیڤد لێتەرمان بگرێتەوە لە بەرنامەی درەنگانی شەو لە ١٩٩٣ گەر چیش چەندین پێداچوونەەوە و ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی بەرنامەکەی لێ کرا لە یەکەم ساڵی پیشەکەی وەک پشکەشکار، کۆنان و بەرنامەکەی گەشەیان سەند و ناوبانگێکی باشی بەدەست ھێنا لەناو خەڵک، وای کرد بچێتە ناو خەڵاتی پرایم تایم ئیمی بۆ نووسینی نایاب لە زنجیرە جۆراوجۆرەکان. بەرنامەی درەنگانی شەوی بۆ ماوەی ١٦ ساڵ پێشکەش کرد، و لەوەتەی ٢٠٢٣ یەکێک بووە لە درێژترین بەرنامەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]