کۆمەڵگەی لەناوبردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەڵمانیای نازی ھەڵدەستان بە بنیادنانی کۆمەڵگەی لەناوبردن (کۆمەڵگە کوشتارگەکان یان ناوەندەکانی کوشتن) لە کارەساتی ھۆلۆکۆست لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم دا بەمەبەستی لەناوبردن و کوشتنی ملیۆنان یەھوودی، پۆلەندی و سلاڤە دەستبەسەرەکانی جەنگ. قوربانی کۆمەڵگەکانی لەناوبردن بەشێوەیەکی گشتی بەھۆی گازەوە دەکوژران چ لە ڕێی دامەزراوە جێگیرەکانەوە بێت کە تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دروستکرابوون یان لەڕێی بارھەڵگرە داخراوەکانەوە بێت.[١] ھەندێک لە کۆمەڵگە نازیییەکان (وەک ئاشوتز و مایدانیک) پێش کۆتایی جەنگ لە ساڵی ١٩٤٥ دا بۆ چەند مەبەستێک بەکاردەھاتن، ھەم وەک کۆمەڵگەی لەناوبردن بە گازی ژەھراوی وە ھەم وەک کۆمەڵگەی زۆرەملێ بۆ کاری سەخت لەژێر بارودۆخی نەشیاو و برسێتی دا.[١][٢]

بیرۆکەی لەناوبردنی بەکۆمەڵ لەڕێی ناوەندە جێگیرکراوەکان کە قوربانییەکان بە شەمەندەنەفەر دەگوێزرانەوە سەریھەڵدا لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پێشووتری نازییەکان کە گازی دەستکردی ژەھراوییان بەکاردەھێنا بەرانبەر نەخۆشە پەککەوتووە جەستەیی و دەروونییەکان لەڕێی بەرنامەیەکەی نھێنی بێھۆشکردن بە ناونیشانی (ئەکتسۆن ت ٤ - Aktion T4).[٣] دواتر لە کاتی جەنگ دا بیرۆکە و تەکۆنۆلۆژییاکە پەرەیپێسەندرا، فراونکرا و جێبەجێدەکرا بەسەر کۆمەڵە نەژادی و نەتەوەییەکان دا کە جولەکەکان ئامانجی سەرەکی بوون و ڕێژەی لە٩٠٪ مردنیان پێکدەھێنا لە کۆمەڵگەکانی لەناوبردن و بنبڕکردن.[٤] چارەسەری کۆتایی رایخی سێیەم (شانشینی سێیەم) بۆ بابەتی یەھوودییەکان بریتیی بوو لە کۆمەڵکوژی جولەکەکانی ئەورووپا[٥] کە ئێستا بە کارەساتی ھۆلۆکۆست ناسراوە.

ھەروەھا کۆمەڵگە لەناوبەرەکان لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئوستاشێی سەر بە دەوڵەتی سەربەخۆی کراوتیا دروست دەکران کە دەوڵەتەکە ھاوپەیمانی ئەڵمانیای نازی بوو وە ھەڵدەستا بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بەرانبەر بە سربییەکان، یەھوودییەکان و سیاسییە کراوتی و موسوڵمانە بوسونییەکانی ڕکابەری دەوڵەت لە نێوان ساڵانی ١٩٤١ بۆ ١٩٤٥.[٦]

ڕێکاری لەناوبردن[دەستکاری]

ھێنریک ھیملەر لە ساڵی ١٩٤١ دا سەردانی دەرەوەی شاری مینسکی کرد بۆ تەماشاکردنی لەسێدارەدانێکی بەکۆمەڵ و ئەفسەری فەرماندە پێی ڕاگەیاند کە لەسێدارەدانەکان لەڕووی دەروونییەوە زیانبەخشە بۆ ئەو سەربازانەی تەقەدەکەن، لەمەوە ھیملەر بۆی دەرکەوت کە پێویستە ڕێگەیەکی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی لەسێدارەدانە بەکۆمەڵەکان. دوای کۆتای ھاتنی جەنگ لە یاداشتنامەی یەکێک لە ئەفسەرانی کۆمەڵگە زۆرەملێکان دا بە ناوی (ڕودۆلف ھۆیس) دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە لەڕووی دەروونییەوە "چیتر ناتوانن بەردەوام بن لە بینینی ئەو ھەموو خوێنە" و زۆربەی لە سێدارەدەران و بکوژانی کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان یان شێت بوون یان خۆیان کوشتووە.[٧]

بۆ یەکەم جار نازییەکان گازی کاربۆن مۆنۆکسایدیان (CO) بەکارھێنا بۆ لەناوبردنی ٧٠،٠٠٠ نەخۆشی پەککەوتە و بێتوانا لە ئەڵمانیادا بە ناوی «بەرنامەی بێھۆشکردن» بۆ پەردەپۆش کردن و شاردنەوەی کۆمەڵکوژییەکە وە سەرەڕای کاریگەرییە کوشەندەکەی گازی کاربۆن مۆنۆکساید بەڵام بەکارھێنانی لە رۆژھەڵات بە ناکردەیی دەبینرا بەھۆی تێچووی گواستنەوەی لوولەکی ھەڵگرتنی گازەکان و گواستنەوەیان بۆ شوێنی مەبەست.[٨]

ژمارەی کوژراوەکان

کۆی ژمارەی کەسە لەسێدارەدراوەکان لە کۆمەڵگەی لەناوبردنی نازییەکان لەم خشتەیەی خوارەوە بە زیاتر لە سێ میلیۆن خەملێنراوە:

ناوی کۆمەڵگە ژمارەی کوژراو ماوەی کارکردن دەکەوێتە چ وڵاتێکی ئێستاوە
ئاشوتز ١،١٠٠،٠٠٠ [٦٨] ئایاری ١٩٤٠ - کانوونی دووەمی ١٩٤٥ پۆلۆنیا
تربلینکا ٨٠٠،٠٠٠ [٦٩] ٢٣ی تەممووزی ١٩٤٢ – ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ پۆلۆنیا
بێلزک ٦٠٠،٠٠٠ [٧٠] ١٧ی ئازاری ١٩٤٢ – کۆتایی حوزەیرانی ١٩٤٣ پۆلۆنیا
خێلمنۆ ٣٢٠،٠٠٠ [٧١] ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١ – ئازاری ١٩٤٣، حوزەیرانی ١٩٤٤ – ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ پۆلۆنیا
سۆبیبۆر ٢٥٠،٠٠٠ [٧٢] ١٦ی ئایاری ١٩٤٢ – ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ پۆلۆنیا
مایدانیک ٨٠،٠٠٠ [٧٣] ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤١ – ٢٢ی تەممووزی ١٩٤٤ پۆلۆنیا
مالی ترۆستنێتس ٦٥،٠٠٠ [٧٤] ناوەڕاستی ١٩٤١ – ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٤٤ بێلارووس
سایمشتێ ٢٣،٠٠٠ [٧٦] ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٤١ – تەممووزی ١٩٤٤ سربیا
کۆ ٣،١١٥،٠٠٠ – ٣،٢١٥،٠٠٠ [٧٧][٧٨]

ھەڵوەشاندنەوە[دەستکاری]

نازییەکان ھەوڵیاندا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی تەواوی یان نیوەی کۆمەڵگە بنبڕکردنەکان بەمەبەستی شاردنەوەی بەڵگە لەسەر کەسە کوژراو و لەناوبراوەکان و ئەمە ھەوڵێک بوو نەک تەنھا بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشکردنی ڕێکارە بنبڕکارییەکان بەڵکو بۆ شاردنەوەی پاشماوەی کوژاروەکانیش. بۆیە لە ئەنجام دا، کۆمەڵگەکان لەلایەن ئەفسەر و سەربازەکانەوە ھەڵوەشێنرانەوە، ھەموو بەڵگەنامەی قوربانیان لەناوبران و گۆرەکانیان ھەڵدرایەوە و جارێکی دی پاشماوەکانیان بەتەواوی لەناوبران. بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەو ھەوڵانە کۆمەڵگەی مایدانیک بەتەواوی و دھستلێنھدراو دەستی بەسەردا گیرا بەھۆی پێشەرەوی کردنی خێرای سوپای سووری سۆڤێتی بۆ ناوچەکە.[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Yad Vashem (2012). "The Implementation of the Final Solution: The Death Camps". The Holocaust. Yad Vashem, The Holocaust Martyrs' and Heroes' Remembrance Authority. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 4 November 2013 – بە Internet Archive, 4 November 2013.  Also in: Wolf Gruner (2004). "Jewish Forced Labor as a Basic Element of Nazi Persecution: Germany, Austria, and the Occupied Polish Territories (1938–1943)" (PDF). Forced and Slave Labor in Nazi-Dominated Europe. Center for Advanced Holocaust Studies, United States Holocaust Memorial Museum: 43–44. 
  2. ^ Robert Gellately؛ Nathan Stoltzfus (2001). Social Outsiders in Nazi Germany. Princeton University Press. پەڕە 216. ISBN 978-0-691-08684-2. 
  3. ^ Holocaust Encyclopedia (20 June 2014). "Gassing Operations". United States Holocaust Memorial Museum, Washington, DC. لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  4. ^ Russell، Shahan (12 October 2015). "The Ten Worst Nazi Concentration Camps". WarHistoryOnline.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  5. ^ Doris Bergen, Germany and the Camp System, part of Auschwitz: Inside the Nazi State, Community Television of Southern California, 2004–2005.
  6. ^ Holocaust Encyclopedia. "The Jasenovac camp complex". Washington, DC: United States Holocaust Memorial Museum. لە ڕێکەوتی ٠٤ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. It is presently estimated that the Ustaša regime murdered between 77,000 and 99,000 people in Jasenovac between 1941 and 1945. 
  7. ^ History of the Belzec extermination camp [Historia Niemieckiego Obozu Zagłady w Bełżcu] (بە زمانی Polish)، Muzeum - Miejsce Pamięci w Bełżcu (National Bełżec Museum & Monument of Martyrdom)، لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 29 October 2015، لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە 
  8. ^ Kenneth McVay (1984). "The Construction of the Treblinka Extermination Camp". Yad Vashem Studies, XVI. Jewish Virtual Library.org. لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.  Also in: Rael D. Strous MD (April 2009). "Dr. Irmfried Eberl (1910–1948): mass murdering MD" (PDF). 11. IMAJ: 216–218. لە ڕێکەوتی ٠٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  9. ^ Minerbi، Alessandra (2005) [2002]. A New Illustrated History of the Nazis. Rare Photographs of the Third Reich. UK: David & Charles. پەڕەکان 168–. ISBN 0-7153-2101-3. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]