کۆمەڵکوژیی زیندانی سەیدنایە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی بەندیخانەی سەیدنایە
وڵاتسووریا
جێزیندانی سەیدنایە
کاتی ڕوودان٥ی تەممووزی ٢٠٠٨

کۆمەڵکوژیی بەندیخانەی سەیدنایە (بە عەرەبی: مجزرة سجن صيدنايا‎) کۆمەڵکوژییەکە لە ڕۆژی شەممە ٥ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە زیندانی سەربازیی سەیدنایە لە سووریا لە ئەنجامی نافەرمانییەک کە لەلایەن دەستبەسەرکراوانی ئیسلامییەوە ئەنجامدرا. بەگوێرەی ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، زیندانییە ئیسلامییەکان ئەوانە بوون کە ئاژاوەگێڕییەکانیان دەستپێکردووە. دەیان زیندانی و پاسەوانی زیندان بوونە قوربانی ئەم کۆمەڵکوژییە.[١]

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ[دەستکاری]

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە کە دوای ئەوەی پۆلیسی سەربازی فیشەکی زیندوویان ئاراستەی زیندانیان کردووە لایەنی کەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. ھەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ موھەننەد حەسەنی ڕای گەیاند، شایەتحاڵەکان باسیان لە بوونی دووکەڵێک کردووە کە لە ھەندێک شوێنی زیندانەکەوە بەرزبووەتەوە بێ ئەوەی بزانن بەھۆی ئاگرکەوتنەوە بووە یان گازی فرمێسکڕێژ.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]