بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کوینز کوارتەرلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوینز کوارتەرلی
بوارەکان لێکۆڵینەوەی کلتووری، چیرۆک و شێعر
دامەزرێنەر چەند مامۆستا، بەرپرس و لێکۆڵەری زانکۆی کوینز
ساڵی دامەزراندن ١٨٩٣
وڵات کەنەدا
شوێن کینگستۆن، ئانتاریۆ
زمان ئینگلیزی
ماڵپەڕ https://www.queensu.ca/quarterly/

وەرزنامەی کوینز یان کوینز کوارتەرلی (بە ئینگلیزی: Queen's Quarterly) گۆڤارێکی کەنەداییی تایبەت بە بابەتی ئەدەبی و توێژینەوەی کولتوورییە کە سەرەتای ھەموو وەرزێک چاپ دەبێت. ئەم وەرزنامەیە لە ساڵی ١٨٩٣ لەسەر دەستی مامۆستایان و بەرپرسانی زانکۆی کوینز دامەزراوە.[١] کوینز کوارتەرلی کۆنترین وەرزنامەی ئەکادیمیی وڵاتی کەنەدایە و تا ئیستە چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە.[٢] گۆڤارەکە وتاری ئەکادیمی، پێداچوونەوە، کورتەچیرۆک و شێعر بڵاو دەکاتەوە. لەلایەن چەند بنکەی ئیندێکسکردنی وتاری زانستییەوە ئیندێکس دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە جەیمز کارسۆن سەرنووسەری وەرزنامەکەیە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Queen's Quarterly». www.thecanadianencyclopedia.ca (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «A Guide to Canadian Literary Magazines». National Magazine Awards (بە ئینگلیزیی کەنەدایی). ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «Dr. Jamey Carson recently appointed editor of the Queen's Quarterly | Department of History, Queen's University». www.queensu.ca. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.