بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کوڵوکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوڵی دەروونەوە ڕەوانە کراوە)
کوڵوکۆ
لقیدۆخی زەینی، چلۆنی
بابەتی لاوەکیtheory of emotion
دەبێتە ھۆکاریھەست
لێکۆڵینەوە لەلایەنsociology of emotions، pathematology
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://psychology.stackexchange.com/tags/emotion
پێڕستcontrasting and categorization of emotions

کوڵوکۆ یا کوڵی دەروون[١] چەشنێک بەسەرھاتی گیانییە کە تا ڕادەیەک کورتخایەنە و، لەگەڵ خۆیدا، چێژ و خۆشی، یا بەپێچەوانەوە، ئێش و ناخۆشی دێنێ و، تین بە جموجووڵ و چالاکیی زەین ئەدا.[٢][٣] کوڵوکۆ بنچینەیییەکان بریتین لە شادی، خەفەت، ترس، تووڕەیی، قێز و، سەرسووڕماوی.

ژمارەیەک بابەتی لێکچوو و لێکنزیک ھەن کە پێویستە جیاوازییان بەوردی دەسنیشان بکرێت:[٤]

  • ھەستی دەروون (Feeling) وێنەی سوبژەکتیڤی کوڵوکۆی دەروونە، واتە تایبەت بەو کەسەیە کە ئەزموونی ئەکا.
  • واز (Mood) حاڵێکی تەنیوە و بڵاوە کە بەگشتی زیاتر لە کوڵوکۆ ئەمێنێتەوە و تین و گوڕیشی کەمترە.
  • کارلێکرد (Affect) زاراوەیەکی گشتیترە کە ھەموو بابەتەکانی کوڵوکۆ و ھەست و واز لە خۆ ئەگرێت..

پێکھێنگەلی کوڵوکۆ

[دەستکاری]

ھەموو کوڵوکۆکان سێ پێکھێن (component) -یان ھەیە: ناسکردی (cognitive)، فیزیۆلۆژیکی و، ئاکاری.

پێکھێنی ناسکردی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە کاتێ کەسێ ھەست بە کوڵوکۆیەک دەکا فکر بە چی دەکاتەوە. لەوە ئەچێ فکرگەلێک وەکوو «چ ڕۆژێکی خۆشە ئەمڕۆ!» یا «ڕقم لێیە» یا «وا ئەزانم دائەکەوین» لە تانوپۆیەکی کوڵوکۆیانەوە سەرچاوە دەگرن یا پەیوەندییان بە وەھا تانوپۆیەکەوە ھەیە. ئەو شتەی بۆ کەسێک زۆر خۆشە، لەوانەیە بۆ کەسێکی تر ناخۆش و ئازاردەر بێ.

پێکھێنی فیزیۆلۆژیکی دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەگەلی گۆڕان کە لە لەشدا دەست پێ دەکەن. بۆ وێنە، کاتێک ھەستی ترس یا تووڕەیی لە کەسێکدا بھورووژێ، لێدانەکانی دڵ زۆر دەبێ، گلێنەکان ھەراو دەبن و، ھەناسەدان فرە دەکا.

پێکھێنی ئاکاری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە کاتێ کەسێ ھەست بە کوڵوکۆیەک دەکا چ کارێک دەکا و چ ھەنگاوێ دەنێ. ترس، بۆ نموونە، لەوانەیە ببێتە ھۆی ھەڵاتن و ھەڕاکردنی ئەو کەسە یا داچڵەکان و لەرزینی.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. مەدخەلی «kuḻ» لە فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندزدا
  2. کوڵوکۆ چییە؟ وتارێک لە میشێل کەبەناک (Michel Cabanac). لە سەرەتای وتارەکەدا ئەڵێ:
    "(Emotion is any mental experience with high intensity and high hedonic content (pleasure/displeasure"
  3. Schacter, Daniel L. (2011). Psychology Second Edition. 41 Madison Avenue, New York, NY 10010: Worth Publishers.
  4. Fox, Elaine (2008). Emotion Science: An Integration of Cognitive and Neuroscientific Approaches. Palgrave MacMillan.
  5. برونو، فرانک. (بە فارسی). ارجمند. لاپەڕە ١٤٧. {{cite book}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]